ئاگرێکی گەورە لە قەزای چۆمان دەکەوێتەوە

شەیری بکە لە:
ئاگرێکی گەورە لە قەزای چۆمان دەکەوێتەوە

ئاڤا نیوز

ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە چەند دوکانێکی فرۆشتنی ئامێری کارەبایی و پێداویستییەکانی ئاو و ئاوەڕۆ لە قەزای چۆمان کەوتەوە، تەنها زەرەری ماددی هەبوو.

لێدوانی فەرمی: ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران، بە ئاڤا میدیای راگەیاند، ئاگرێکی گەورە بە چەند دووکانێکی بازاری چۆمان کەوتۆتەوە و نزیکەی سێ کاژمێرە ئاگرەکە بەردەوامە و کۆنترۆڵ نەکراوە، هیچ زیانی گیانی نیە بەڵام زیانی ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە.

تاوەکو کۆنترۆڵ نەکرێت و ڕاپۆرتی کۆتایی نەنووسرێت ناتوانین هۆکارەکەی دەستنیشان بکەین، بەڵام تیمەکانمان بەردەوامن لە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: