سەرۆکوەزیرانی کەنەدا: دانووستاندن لەگەڵ ئەمریکا ناکەین

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا: دانووستاندن لەگەڵ ئەمریکا ناکەین

مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیرانی کەنەدا ئەنجامدانی گفتووگۆ و دانووستاندن لەگەڵ ئەمریکا ڕەتدەکاتەوە و مەرجی پێشوەختەی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ ڕادەگەیێنیت.

 

وێنە گەورەکە: دوای ڕاگەیاندنی جەنگی بازرگانی نێوان کەنەدا و ئەمریکا و سەپاندنی سزا و زیادکردنی باجی گومرگی لەنێوان هەردوو دەوڵەت، کەنەدا هەوڵ دەدات هاوکاری و پشتیووانی زیاتری ئەورووپا بەدەستبهێنێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و سزاکانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ و لە ئێستادا گفتوگۆ و دانووستاندن لەگەڵ واشنتن ڕەتدەکاتەوە و بۆ ئەو مەبەستە مەرجی پێشوەختە ڕادەگەیێنێت.

 

لێدوانی فەرمی: مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا پەیامێکی ئاراستەی ئەمریکیەکان کرد و بە زەرەرمەندی گەورەی سیاسەتەکانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ناوزەندی کردن و ڕایگەیاند: "لەم قۆناغەدا و بەمشێوەیە کەنەدا ئامادەی دانووستاندن و گفتوگۆ نابێت لەگەڵ واشنتن."

 

زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیرانی کەنەدا بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ و دانووستاندن لەگەڵ ئەمریکا مەرجی پێشوەختەی ڕاگەیاند و گوتی: "دۆناڵد ترەمپ ناچار دەبێت داوای دانوستاندن لە کەنەدا بکات بەڵام دەبێت کەنەدا وەک دەوڵەتێکی خاوەن "سەروەری تەواو" ڕێزی خۆی بەدەستبهێنێت و ئەمریکا بوەستێت لە ڕێکارەکانی دژ بە کەنەدا، ئەوکات ئامادەی دانووستاندن دەبین."

 

باکگراوند: پەیوەندییەکانی نێوان کەنەدا و ئەمریکا دوای سەپاندنی باجی گومرکی بەسەر بەرهەمەکانی کەنەدا بە ڕێژەی %25 و بانگەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ پەیوەستکردنی کەنەدا بە ئەمریکاوە و ناوهێنانی وەک ویلایەتێکی ئەمریکا، ڕووی لە گرژی کردووە و لە ئێستادا جەنگی بازرگانی لەنێوان هەردوو دەوڵەت بەڕێوەدەچێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ