فایلی خەڵک؛ هۆکاری نەبەستنی دەرماڵەی مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆکانی سلێمانی ئاشکرا دەکرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆکانی سلێمانی گلەییان لە فەرمانێکی حکومەت لەبارەی خەرجنەکردنی دەرماڵە هەیە، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەڵێت 'ئەم بڕیارە تا پەسەندکردنی بودجە جێبەجێ دەکرێت'.

چیرۆکی سەرەکی: مامۆستایان و کارمەندانی زانکۆی سلێمانی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە 2025-12-23، دەستبەکاربوونی وەزارەتی خوێندنی باڵایان کردووە، دواتر لە مانگی 1ـی 2025، فەرمانی بەستنی دەرماڵەی هاوسەرگیری و منداڵ و مەترسییان بۆ نەبەستراوە.

لێدوانی فەرمی: د.توانا نەجەف، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەمە بڕیاری بەغدایە، بەڵام ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان فەرمانی ژمارە 191ـی لە 2025-01-15، پێ دەرکردووە.

زانیاریی زیاتر: د.توانا نەجەف دەڵێت: هەر شایستەیەکی دارایی لە مانگی 12ـی 2024ـدا خەرجکرابێت، هەر ئەوەی بۆ خەرج دەکرێتەوە، ئەمەش بەدەستی ئێمە نییە و بۆ هەموو وەزارەتەکان هەمان شتە، ئەم بڕیارە تاوەکو پەسەندکردنی بودجەی گشتیی عێراق کاری پێدەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: