
کەشتی فڕۆهەڵگری ئەمریکا لە دەریای سوور. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ئەمریکا هێزەکانی لە دەریای سوور بۆ ڕێگریکردن لە حووسییەکان و ئێران جێگیردەکات، لەکاتێکدا کەشتی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس هاری ترومانی ئەمریکا لە دەریای سووردا جێگیرکراوە، ئەمریکا بڕیاریداوە کەشتی یو ئێس ئێس کارل ڤینسۆن'ـیش بهێنێتە ناوچەکە.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی شەش مانگدا ئەمە دووەمجارە ئەمریکا دوو گروپی هێرشبەری کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکانی لەو ناوچەیەدا بهێڵێتەوە و بە گشتی تەنها یەکێکیان لە دەریای سووردا دەمایەوە.
لێدوانی فەرمی: پیت هێگسێت، وەزیری بەرگری ئەمریکا فەرمانیکردووە کەشتی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس هاری ترومان بۆ ماوەی مانگێکی دیکە لە دەریای سووردا جێگیر ببێت، هاوکات فەرمانی داوە کەشتیی فڕۆکی هەڵگری یو ئێس ئێس کارل ڤینسۆن کە لە زەریای هێمندا دەمایەوە، بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی دەریای سوور بڕوات، بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو کەشتییەکە بگاتە ناوچەکە.
زانیاریی زیاتر: جێگیرکردنی ئەو هەموو هێزەی ئەمریکا لە دەریای سوور بۆ ڕێگریکردنە لە دەستگەیشتنی ئێران بە حووسییەکان و هاوکارییەکانی بۆ ئەو چاکدارانەی نزیک لە وڵاتەکەی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
نووسینگەی سیستانی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 33 خولەک لەمەوپێش
لە غەززە 25 کەس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل کوژران
- عێراق
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ڕاژە ڕەزامەندنی لەسەر دامەزراندنی 1880 پلەی وەزیفی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تەنیا لە مانگی دووی ئەمساڵ نزیکەی 6 هەزار و 400 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون
1 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ پڕۆژە لە 'چالاکیی کاتژمێری زەوی' لە هەڵەبجە ڕادەگەیێندرێن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێک مەیموونەکەی هەولێر دەکڕێتەوە و دەیباتە باخچەی ئاژەڵان
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆچی ڕووخساری دوو کەشتیوانە ئەمریکییەکە گۆڕانکاریان بەسەر داهاتووە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک گەورەترین پارک دروست دەکرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پاپا فرانسیس نەخۆشخانە جێدەهێڵێت
- جیهان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری ترەمپ: پوتن کەسێکی خراپ نییە
- جیهان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا: هیوادارین بەرەوپێشچوون لە دانوستانەکانی سعوودیە هەبێت
- جیهان
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: بە چاوی خۆمان چەکی پلازمای ئێرانمان بینیوە