لە غەززە 25 کەس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل کوژران

شەیری بکە لە:
لە غەززە 25 کەس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل کوژران

دیمەنی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە. وێنە؛ AFP

 

ئاڤا نیوز

تا دێت بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە زیاتر دەبێت، لە ئێوارەی دوێنێ شەممەوە تا بەیانی ئەمڕۆ نزیکەی 25 کەس کوژراون.

وێنە گەورەکە: دوای نزیکەی دوو مانگ لە ئاگربەست و ڕاگرتنی شەر لە کەرتی غەززە، بە بیانووی ئازاد نەکردنی بارمتەکانی ئیسرائیل، سوپای ئەو وڵاتە جارێکی دیکە هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردەوە لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا هەزارن کەس کوژراون و برینداربوون کە زۆربەیان هاووڵاتیی سڤیلن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند: لە ئێوارەی دوێنێ شەممەوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە 25 کەس کوژران و دەیان کەسی دیکەش بریندار و بێسەروشوێن بوون.

لە لایەکی دیکەوە: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکی زەمینییان لە باکووری کەرتی غەززە دەستپێکردووە و ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانیش لە سەرانسەری کەرتی غەززە بەردەوامن.

زانیاریی زیاتر: محەممەد حەسەن عەمور، پاسەوانی یەحیا سینوەر، سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس و سەڵاح بەرداویل، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و هاوسەرەکەی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هێرشەکانی ئیسرائیل کوژراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ