ئەمریکا 12 هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر حووسییەکان

شەیری بکە لە:
ئەمریکا 12 هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر حووسییەکان

ئەمریکا لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە هێرش دەکاتە سەر حووسییەکانی یەمەن

ئاڤا نیوز

 

میدیاکانی سەر بە حووسییەکان بڵاویانکردەوە، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا هێرشێکی ئاسمانی بەرفراوانیان کردووەتە سەر حووسییەکان لە پارێزگای سەعدە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیای سەر بە حووسییەکان ڕایانگەیاند، ڕۆژی 25-3-2025، ئەمریکا 12 هێرشی ئاسمانی کردە سەر پارێزگای سەعدە و ناوچەکانی دەورووبەری، بەهۆیە زیانی گیانی و ماددی لێکەوتووەتەوە.

 

پێدراوە ڕاستەکان: لە ڕۆژی شەممە 15-3-2025، تا دوێنی دووشەممە بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، ئەمریکا دەیان هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر پێگە و بارەگاکانی حووسییەکانی یەمەن و تا ئێستا 83 کەس کوژراون و زیاتر لە 100 کەسی دیکەش برینداربوون.

 

ئەوەی لەو بارەیەوە دەگوترێت: بەپرسێکی سەربازی بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوت، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ' سێنتکۆم' بڕیاری داوە شەو و ڕۆژ هێرش بکاتە سەر ئامانجەکانی حووسییەکان تا لەناو بردنیان.

 


باکگراوند: لە ساڵی 2023ـەوە دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، وەک پاڵپشتییەک بۆ هاووڵاتییانی کەرتی غەززە حووسییەکانی یەمەن کەشتییە بازرگانییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە دەریای سوور دەکەنە ئامانج.



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: