لە تورکیا زیاتر لە هەزار کەس دەستگیر کراون

شەیری بکە لە:
لە تورکیا زیاتر لە هەزار کەس دەستگیر کراون

دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆی ڕابردوو لە تورکیا

ئاڤا نیوز

لە میانەی ناڕەزایەتییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی تورکیا، هەزار و 133 کەس دەستگیر کراون.

لێدوانی فەرمی: عەلی یەرلیکالا، وەزیری ناوخۆی تورکیا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، نووسیویەتی هەزار و 133 گومانلێکراو لە چالاکییە نایاساییەکانی نێوان 19 تا 23ـی مارس دەستگیر کراون.

- بەشێک لەوانەی کە دەستگیر کراون، تۆمەتی ئەوەیان دراوەتە پاڵ کە لەگەڵ 12 ڕێکخراوی تیرۆریستیی جیاواز پەیوەندییان هەبووە.

- وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕاشیگەیاند، 123 ئەفسەری پۆلیس لە خۆپیشاندانەکاندا بریندار بوون.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناڕەزاییەکانی ئەم دواییەی تورکیا لە دوای دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانیی ئیستەنبووڵ دەستیپێکرد.

شەیری بکە لە: