ترەمپ: دادوەرە چەپەکان وڵاتەکەمان وێران دەکەن

شەیری بکە لە:
ترەمپ: دادوەرە چەپەکان وڵاتەکەمان وێران دەکەن

گرافیک؛ پەیڕەو سەڵاح - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕەخنە لە سیستمی دادوەریی وڵاتەکەی دەگرێت و داوا لە دادگای باڵا دەکات دەسەڵاتی دادوەرە فیدراڵییەکان سنووردار بکرێت.

 

هۆکارە زانراوەکان: بەشێک لە دادوەرە فیدراڵییەکان لە دژی فەرمانە جێبەجێکارییەکانی ترەمپ فەرمانی دادوەریی دەردەکەن و کارکردن بە فەرمانەکانی ترەمپ ڕادەگرن، ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانیی ترەمپ.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیاڵ نووسیویەتی، "فەرمانە نایاساییە سەرتاسەرییەکانی دادوەرە توندڕەوەکانی چەپەکان زۆر باش دەتوانێت ببێتە هۆی لەناوچوونی وڵاتەکەمان! ئەم کەسانە شێتن، تەنانەت کەمێک گرنگی بە کاردانەوەی بڕیار و بڕیارە زۆر مەترسیدار و نادروستەکانیان نادەن."

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ترەمپ داوای کردووە دادوەرە فیدراڵییەکان نەتوانن لەسەر ئاستی وڵات فەرمانی دادوەری دەربکەن.


لەلایەکی دیکە: ترەمپ پێیوایە دادوەرە فیدراڵییەکان ئەو دەستەڵاتەیان نییە کە بتوانن فەرمانەکانی ترەمپ، بە تایبەتیش لە بارەی کۆچبەرانەوە، بوەستێنن.

 
ئەمەش بزانە: لەوەتەی لە کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکار بووە، زیاتر لە 100 داوای یاسایی لە دژی سیاسەتەکانی بەرز کراونەتەوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ