فایلی خەڵک؛ ئاڤا کێشەی ژمارەیەک پێشمەرگە بەرەو چارەسەربوون دەبات

شەیری بکە لە:

 

ئاڤا نیوز

ژمارەیەک پیشمەرگە کە لادان و ترازانیان بۆ کراوە، نیگەرانن لەوەی تائێستا خانەنشین نەکراون، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت 'بەدواداچوون بۆ کێشەکانیان دەکەین'.

چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەک پێشمەرگە لە لیوای 3ـی پیادە، لە ڕۆژی 2024-08-20.، لادان و ترازانیان بۆ خانەنشینی پێشمەرگە بۆ کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نە خانەنشین کراون، نە ئەوەیە بگەڕێنرێنەوە سەر یەکەکانی خۆیان.

لێدوانی فەرمی: لیوای مافپەروەر حاجی مەلا ئەمین، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هەموو ئەو مامەڵانەی لای ئێمە بوون پێش ساڵی 2025، بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریمان گواستووەتەوە، دەبێت گرفتێک، یان کەموکوڕییەک لە مامەڵەکانی ئەو پێشمەرگانە هەبووبێت.

زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی پێشمەرگە، دەڵێت: ئەم هەفتەیە نوێنەری ئەو پێشمەرگانە با سەردانمان بکەن، بەڵام پێویستە ژمارە و ناوی سەرجەم پێشمەرگەکان لەگەڵ خۆیان بهێنن، تاوەکو بەدواداچوونیان بۆ بکەین و بزانین کێشەکە لە کوێیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: