
دیمرنی زەوی پاککراوە لە مین. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
پرۆسەی لابردنی مین لەنێو سنووری پرۆژەی ماستەرپلانی گەشتیاریی سۆران بەردەوامە، دەزگای گشتیی كاروباری مین دەڵێت، تائێستا نزیكەی 20%ـی كێڵگە مینەكان پاككراونەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دەزگای گشتیی كاروباری مین لەئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لەمانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووەوە، دەستیكردووە بە هەڵمەتی پاككردنەوەی شەش كێڵگەی مین كە دەكەونە سنووری ماستەرپلانی پرۆژەی گەشتیاریی سۆران، ڕووبەری سەرجەم كێڵگە مینەكانیش 712 هەزار و 548 مەتر دووجایە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای كاروباری مین لەئیدارەی سۆران ڕایگەیاند، تائێستا 20%ـی كێڵگە مینەكان پاككراونەتەوە و 259 مینی دژەكەسی دۆزراونەتەوە.
بۆچی گرنگە: ئێستا پلانی دروستكردنی ماستەرپلانی پرۆژەی گەشتیاریی سۆران دەرچووە كە بەشێك لە زەویی تەرخانكراو بۆ پرۆژەكە، هێشتا لە مین پاكنەكراونەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەماوەی ڕابردوودا بەشێك لە پەیج و دەزگا میدیاییەكان، باسیان لە هەبوونی چەندین كێڵگەی مین لە سنووری ئیدارەی سۆران كرد و وەهایان نیشاندا كە چەندەها كارەساتی نەخوازراوی لێ كەوتووەتەوە، لەمبارەیەوە بەشی ڕاگەیاندن و بەبازاڕكردن لە بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سۆران دڵنیایی دا لەوەی؛ ناوچە گەشتیارییەكانی دەڤەری سۆران سەلامەتن و ئەگەری ڕوودانی تەقینەوەی مین نەبووەتە سەرچاوەی هەڕەشە و مەترسی بۆ گەشتیاران و بابەتەكە بەو شێوەیە نییە كە بەشێك لە پەیج و دەزگا ڕاگەیاندنەكان بانگەشەی دەكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو سیستەمی TIR Transitدەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
شاندی ئۆکراینا لەگەڵ ئەمریکا لە کۆبوونەوەدان
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
لە عێراق پێنج ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
وڵاتێکی ئەفریقی سەرۆك و جێگر و زۆربەی وەزیرانی ئافرەتن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر: لە نزیکترین کاتدا نرخی تەماتە دادەبەزێت
24 ئازار
کەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان چۆن دەبێت؟
23 ئازار
کیلۆیەک هەڵوژە لە عەلوەی هەولێر بە 130 هەزار دینارە
23 ئازار
تەنیا لە مانگی دووی ئەمساڵ نزیکەی 6 هەزار و 400 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون
23 ئازار
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بارهەڵگرێکەوە دابینکردنی ئاو بۆ کۆیە وەستێنرا
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق زەنگی مەترسی وشکەساڵی لێدەدرێت