هۆشیار زێباری لەبارەی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر حووسیەکان: مامەڵەکردن لەگەڵیدا پێویستیی بە داناییە
- کوردستان
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش

هۆشیار زێباری
ئاڤا نیوز
وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق دەڵێت، هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر حوسییەکانی یەمەن مەترسی کاردانەوەی ئەو گرووپە و بە ئامانجگرتنی بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی کەنداو زیاتر دەکات، جەختیش دەکاتەوە کە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم دۆخەدا پێویستیی بە داناییە.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆکاری ئەوەی لەدوو ساڵدا زیاتر لە 300 جار کەشتییە سەربازییەکانی ئەمریکا و کەشتییە بازرگانییەکانییان لە دەریای سوور کردووەتە ئامانج، شەوی ڕابردوو بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەیان پێگەی حوسییەکانی یەمەن لە شەش پارێزگای ئەو وڵاتە کرانە ئامانج، ترەمپ هۆشداریشی پێدان کە ئەگەر هێرشەکانیان ڕانەگرن "شاهێدی دۆزەخێک دەبن کە پێشتر هەرگیز نەتانبینیوە".
بڵاوکراوەی فەرمی: هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق و ئەندامی دەستەی كارگێڕیی ئێستای مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، دوای هێرشە ئاسمانییە وێرانکارییەکانی ئەمریکا بۆ سەر بارەگای سەرکردایەتی و دامەزراوەی حوسییەکان لە یەمەن بۆ ڕێگریکردنیان لەوەی ببنە هەڕەشە لەسەر ڕێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەکان، ئایا حوسییەکان وەک بەشێک لە بەرەی مقاوەمە بەرژەوەندیی و دامەزراوەکانی وڵاتانی کەنداو و بەتایبەت سعودییە بە ئامانج دەگرن؟
زانیاریی زیاتر: بەوتەی زێباری، هەنگاوێکی لەو شێوەیە سەرکێشییەکی حیساب بۆ نەکراوە و توانای حوسییەکان زیاتر بەرەو لەناوبردن دەبات، بۆیەش ئەم دۆخ و قۆناغە پێویستی بە داناییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا: ئەوروپا هەڵەبوو لە سەپاندنی باج لەسەر کحولی ئەمریکا
- تەندروستی
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فشاری دەروونی دەبێتە هۆی قژ هەڵوەرین
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی دڵنیایی دەداتە ئەمریکا لە پاراستنی هێزەکانیان لە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکات
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێکی تورکی لە قەزای دووکان دەکەوێتە خوارەوە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی
- کوردستان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێک لە مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانییەوە