برای هاوسەری ئەو دکتۆرەی ماڵە خەزوورانی کوشت وردەکاریی ڕووداوەکە باس دەکات
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش

ئاڤا نیوز
د. هەرێم کەمال، وردەکاریی ڕووداوی کوشتنی هەردوو خوشکەکەی و باوک و دایکی ئاشکرا دەکات و دەڵێت “ئێمە کۆمەڵکوژ کراین”.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەوی پێنجشەممە 13-03-2025 لە ڕووداوێکدا کەسێک بەناوی سیروان مەحموود، کە پیشەی دکتۆر بووە، هەڵدەکوتێتە سەر ماڵە خەزوورانی و لە ڕووداوەکەدا هاوسەرەکەی و دایک و باوکی و خوشکی هاوسەرەکەی دەکوژێت، دواتر ڕادەکات، تاوەکو لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیر کرا.
لێدوانی فەرمی: د. هەرێم کەمال، کە دەکاتە برای هاوسەری دکتۆرەکە و لە ڕووداوەکەدا دایک و باوک و دوو خوشکی لەدەست داوە وردەکاریی ڕووداوەکەی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە و کە ئەمە دەقەکەیەتی:
“هاوڕێیان، خۆشەویستان، مرۆڤ دۆستان، ئێمە کۆمەڵکوژ کراین.
با لۆتان باس بکەم، چۆن کۆمەڵکوژ کراین؟
دڕندەکە، هاتە ژوورەوە، گۆتی سانا وەرە پێشم بکەوە. گۆتی نایەم. (سانا، کە خێزانی بوو، خوشکی گەورەمانە، پزیشکی پسپۆڕی ئافرەتان و لەدایک بوونە. تا بڵێی دڵسۆز و خەمخۆری هەموومان بوو، زۆر بەخشندەو خێرکەر بوو، زۆر یارمەتی خەڵکی دەدا، زۆر هەوڵی پەروەردەکردنی منداڵەکانی خۆی دەدا، هەرچەند باسی بکەم، تا لەنزیکەوە نەیناسی، نازانی چ کەسێک بوو). سانا کە گۆتی نایەم، دڕندەکە دەمانچەکەی دەرهێنا. سەناریای خوشکم (سەناریا، کە پزیشکی پایەبڵندی سۆنەرە و قوتابی بۆردە، پەپولەی ماڵەکەمان بوو، زۆر زۆر موزەحی بوو، ڕاگری ماڵەکەمان بوو، خەمخۆرو فریادڕەسی هەموومان بوو، دەست و پێی داکو بابم بوو، لە هەرکەسیک کە هاوڕێی بوو بپرسن، بڵێن کەسێکی چۆن بوو، ئەوکاتە دەزانن کێ بوو)
سەناریا، هەر وەکوو پیشەی خۆی کە موزەحی ماڵەکەمان بوو، هەوڵدەدات دەستی ئەو نامرۆڤە بگرێت، کە هەردوو دەستی دەگرێت، پاش پاڵپێوەنانی یەکتر، یەکەم گولەی لە ملی داوە، سەناریا کەوتە خوارەوە، ئینجا دەستی کرد بە تەقەکردن لە سانا و هەرزوو پاش گولە لێدان لە سنگی، گیانی دەردەچێت. دواتر دووبارە چەند گولەیەک لە سەناریا دەدات، ئەوجا دووبارە دێتەوە سەر سانا و گولەی تری پێوە دەنێت. پاشان دایکم کەوەکو دەڵێن سانای لەباوەش کردیە، گوولەکانی لە پشتەوە لێداوە، داکم (صباحت، خۆشەویستی خەڵکان، قسە خۆشی ناو مەجلسان، خێرکەری ناو خێزانمان، ڕوح و گیانی ئەمن بوو).
پاشان نۆرەی بابم هاتیە،(بابم، کەسێکی تابڵێی تێگەیشتوو، خوێنەوار، ٤٠ ساڵ لە تەمەنی مامۆستا بووە، پێگەیەکی دیاری هەیە لەناو کۆییان، تا بڵێی قسەو مەجلیسی خۆش بوو)بابم بە گۆپاڵەوە هاستایتەوە، ئەویش چەند گولەیەکی لێدراوە. سەهەندی خوشکم، کەلەهەمان هۆڵ بوونە، پێی گۆتیە نەیە پێش دەنا دەتکوژم، هەر هاواری کردیە، دە توخواااااا بەسسسە، توخوااااا بەسسسە، هەمووت کوشتن، ئەو هاوارە، گەیشتە هەر ٧ تەبەقی ئاسمان، بەڵام نەگەیشتە سەر دڵ و دەروونی ئەو بێ نا مرۆڤە. ئەنجا چووەوە پاش، وە دووبارە گەڕایەوەو پاش ماخزەن گۆڕین، هەریەکەو هەندەک گولەی تری پێوەنان. لاڤینی کچی سەهەند، و کارینی کچی سیابۆ، گولەی باوانیشەوە نابوو، لاڤین بە قاچی کەوتووە، و کارینیش بە ئاراستەی پشتی بوو، بەڵام بەری نەکەوتووە. سۆمای خوشکی گچکەم، کە دەمانچەی لەسەر ویش دانابوو، لۆخۆشی نازانی کو لێی نەدابوو، ئینجا لەدوای چوونە دەری، ٤ تەرمی بەجێی هێشت. دوا قسەی سەناریا، بە سۆمای خوشکمی گۆتبوو ئاگات لە منداڵاکانت بی. دوا قسەی بابیشم، بە پێکەنیەوە گۆتبووی هەموومانی كوشت. ساناو داکیشم بی هیچ وشەیەک گیانیان دەرچووبوو.
لە بنەماڵەکەمان، کە ١٠ کەس بووین، دابەش دوو کراین. ئێستا تەنها ٥ کەس ماوین.
خوایە هاوارە، دڵمان بریندارە، جەرگمان بە ئازارە.
ئەوەی ڕوویدا، بێ وێنەیە لە دڕندەیی. هەولێر، کوردستان، هەموو جیهان شڵەژاوە”.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای هەوڵەکانی ئاگربەست، ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەسەر کۆنترۆڵکردنی گرینلاند سوورە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فازڵ میرانی: دەسەڵاتدارانی بەغدا کوردیان وەک هاوبەش قبووڵ نەکردووە
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیبانی لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبووەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
13 ئازار
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر 75%ی تەواو بووە
13 ئازار
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
13 ئازار
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فازڵ میرانی: دەسەڵاتدارانی بەغدا کوردیان وەک هاوبەش قبووڵ نەکردووە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا دانیشتوانی سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
نوخشە ناسیح وەک یەکەم ئافرەت لە مێژووی کوردستان پۆستی پارێزگار وەردەگرێت
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاسداران ڕێگری لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز دەکات