زیاتر لە یەک ملیۆن هاوبەشی کارەبا پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە

شەیری بکە لە:
زیاتر لە یەک ملیۆن هاوبەشی کارەبا پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە

ئاڤا نیوز

 

لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا، ملیۆنیک و 400 هەزار هاوبەشی کارەبا پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە، هاوکات زیاتر لە هەزار مێگاوات کارەبا زیادی کردووە.

 

وێنە گەورەکە: هەوڵەکانی حکومەت بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بەردەوامە و تاوەکو ساڵی 2026 کارەبای تەواوی هەرێمی کوردستان دەکرێتە 24 کاتژمێری، پرۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە 21 گەڕەکی هەولێر و 7 گەڕەکی سلێمانی جێبەجێکراوە، لە داهاتووشدا پرۆژەکە لە پارێزگاکانی دهۆک و هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی داتاکان، لەماوەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 436 هەزار و 981 هاوبەشی کارەبا زیادیکردووە.

 

ژمارەکان وادەڵێن:


-هەزار و 253 مێگاوات کارەبا زیادکراوە، واتە %19.5ـی کارەبا.
-بەكارهێنانەوەی گازی بەفیڕۆچوو و بەرهەمهێنانی 165 مێگاواتی نوێ.
-ملیۆنیک و 400 هەزار هاوبەشی کارەبا پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: