فایلی خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی هەولێر داوای وتاربێژ دەکەن

شەیری بکە لە:

 

ئاڤا نیوز

مزگەوتی گەڕەکی شوڕتاوای هەولێر ماوەیەکی زۆرە بێ پێشنوێژ و وتارخوێنە و ڕۆژانی هەینیش وتاری تێدا نادرێت.

چیرۆکی سەرەکی: گەڕەکی شورتاوای هەولێر ماوەی پێنج ساڵە مزگەوتەکەیان وتاری هەینی تێدا نادرێت، داوا دەکەن مامۆستایەکی ئاینییان بۆ دابین بکەن و ڕۆژانی هەینیش مزگەوتەکە بکرێتەوە.

لێدوانی فەرمی: نەبەز ئیسماعیل، بەڕێوەبەری ئەوقافی ناوەندی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، داوا لە هاووڵاتیانی ئەو گەڕەکە دەکەین سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکەن و نووسراومان پێشکەش بکەن تا کێشەکەیان چارەسەر بکەین. هەوڵدەدەین پێشنوێژ و وتارخوێنیان بۆ دابین بکەین، ئێمە چی لەبەرژەوەندیی هاووڵاتیان بێت درێخی ناکەین.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ