
کەنەدا کارەبای چوار ملیۆن ماڵی ئەمریکا دابین دەکات، وێنە: kxrb.com
ئاڤا نیوز
حکومەتی کەنەدا ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا لە سەپاندنی باج لەسەر کاڵاکانی کەنەدا بەردەوام بێت، ئەوا وڵاتەکەی نرخی دابینکردنی کارەبا لەسەر شارەکانی ئەمریکا زیاد دەکات، یاخود بەتەواوەتی کارەبا لە شارەکانی ئەمریکا دەکوژێننەوە.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ سەپاندنی باجی 25% لەلایەن دۆناڵد ترەمپ لەسەر ئەو کاڵایانەی کە لە کەنەدا و مەکسیکەوە هاوردە دەکرێن، سەرکردەکانی ئەمریکا و کەنەدا هەڕەشە لە یەک دەکەن و تەنانەت کەنەدا هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە پارەی زیاتر لە کارەبای شارەکانی میشیگان و نیویۆرک و مینیسوتا وەربگرێت، یان بیکوژێنێتەوە.
لێدوانی فەرمی: دۆگ فۆرد، سەرۆکوەزیرانی ئۆنتاریۆی کەنەدا لە ئەکاوتنەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، قسەی لەگەڵ بەرپرسانی شارەکانی نیویۆرک و میشیگان و مینیسوتا کردووە و ئەوانی ئاگادار کردووەتەوە کە ئامادەن بۆ زیادکردنی باج بە ڕێژەی 25% لەسەر ئەو کارەبایەی کە دەیداتە ویلایەتەکانیان، ئەگەر سەپاندنی ئەو باجانەی ترەمپ دیاریکردوون بەردەوام بێت، ئەگەر ناچار بن درێغی ناکەن لە زیادکردنی پارەکەی یان کوژاندنەوەی کارەبا بەتەواوی لە ئەمریکا.
لەلایەکی دیکەوە: لەمیانی وتاری فەرمی دۆناڵد ترەمپدا لەبەردەم کۆنگرێسی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، سەپاندنی باجی زیاتر بۆ دەوڵەمەندکردنی ئەمریکایە و جارێکی دیکە ئەمریکا دەبێتەوە بە وڵاتێکی گەورە، هەرچەندە ئەم هەنگاوە دۆخی ناهەموار دروست دەکات، بەڵام لەگەڵ دۆخەکەدا ڕادێن.
ئەمەش بزانە: ساڵی ڕابردوو ئەمریکا 27 ملیۆن و 220 هەزار و 531 مێگاوات کارەبای لە کەنەدا هاوردە کردووە و نزیکەی چوار ملیۆن ماڵی ئەمریکی سوودیان لێ بینیوە.
باکگراوند: حکومەتی کەنەدا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، بە ڕێژەی 25% باج لەسەر ئەو کاڵایانەی ئەمریکا دەسەپێنێت کە بەهایان دەگاتە ملیاران دۆلار و لەگەڵ هەنگاوەکانی ئەمریکا دژ بە کەنەدا بڕی سەپاندنی باجەکان زیاد دەکەن.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 40 خولەک لەمەوپێش
ڕوسیا هەوڵدەدات ڕێککەوتن لەگەڵ سووریا بکات
- بزنس
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ مووچەی کرێکارانی خانەنشین دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەدەگی زێڕی عێراق لە مانگێكدا 10 تۆن زیادی كردووە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاپەڕین وەک پرۆژەیەک بۆ داهاتوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ ژنێکی بەتەمەن بە تەنیا لەناو کەلاوەیەک ژیان دەکات
4 ئازار
خۆری ئاڤا؛ خانەوادەیەک بەهۆی نەخۆشی منداڵەکانیانەوە لە دۆخێکی سەختدان
4 ئازار
خۆری ئاڤا؛ باوک و دایکێک پارەی چارەسەری پزیشکی دوو منداڵە ئۆتیزمەکەیان نییە
4 ئازار
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەکی تووند لە ترەمپەوە بۆ حەماس
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لەدوای شەڕە قسەکەی کۆشکی سپی؛ دانوستانەکانی ئەمریکا و ئۆکراینا دەستپێدەکەنەوە
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
چین: ئامادەی هەموو جۆرە جەنگێکین لەگەڵ ئەمریکا
- جیهان
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ باڵەخانەکانی وەزارەتی داد و ئێف بی ئای دەفرۆشێت
- جیهان
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا بۆ ترەمپ: کارێکی زۆر گەمژانە ئەنجام دەدەیت