لەدوای شەڕە قسەکەی کۆشکی سپی؛ دانوستانەکانی ئەمریکا و ئۆکراینا دەستپێدەکەنەوە
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا (وێنە CNN)
ئاڤا نیوز
ئەندری یێرماک، یاریدەدەری سەرۆکی ئۆکراینا و مایک والتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و بڕیارە بەرپرسانی هەردوو وڵات گفتوگۆکانیان دەستپێبکەنەوە.
وێنە گەورەکە: ئەمریکا و ئۆکراینا دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان ئاسایی بکەنەوە و لەم پێناوەشدا گفتوگۆکانیان لەسەر ئاستی باڵای وڵاتەکانیان دەستپێکردووەتەوە، ئەمەش دوای ڕووداوەکانی هەفتەی ڕابردوو لە نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە کۆشکی سپی دێت.
لێدوانی فەرمی: ئەندری یێرماک ڕایگەیاند:
- لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا گفتوگۆمان لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئۆکراینا کردووە، هەروەها باسمان لە هەنگاوەکانی داهاتوو کرد، ئەویش بە ئاراستەی ئاشتییەکی دادپەروەر و بەردەوام.
- بیروڕامان لەبارەی پرسە ئەمنییەکان و یەکخستنی هەڵوێستەکان لە چوارچێوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئۆکراینا و ئەمریکا ئاڵوگۆڕ کرد و لە داهاتوویەکی نزیکدا تیمەکانمان کۆدەبنەوە بۆ درێژەدان بەم کارە گرنگە.
باکگراوند: ئەمە لەکاتێکدایە ئەمریکا هاوکارییەکان و پاڵپشتی هەواڵگری و ناردنی کەرەستەی سەربازی بۆ ئۆکراینا ڕاگرت و داوای لە ئۆکراینا کرد بگەڕێتەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆی دەستەبەرکردنی ئاشتی لەگەڵ ڕووسیا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا: زێلێنسکی مرۆڤ نییە
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ڕێگایەکی کاتی بۆ هاتووچۆی بارهەڵگرەکان لە کۆیە دروست دەکرێت
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ وەزارەتی پەروەردەی ئەمریکا هەڵدەوەشێنێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بڕیارێک دژی هاوڵاتیانی ئەفغانی و پاکستانی دەردەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا: زێلێنسکی مرۆڤ نییە
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ وەزارەتی پەروەردەی ئەمریکا هەڵدەوەشێنێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بڕیارێک دژی هاوڵاتیانی ئەفغانی و پاکستانی دەردەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باشوور بە هەڵە شارێکی خۆی بۆمبباران دەکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەکانی ئەوروپا جارێکی دیکە لەبارەی ئۆکراینا کۆدەبنەوە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کریملن: نامەکەی زێلێنسکی ئەرێنیە