ڕێگایەکی کاتی بۆ هاتووچۆی بارهەڵگرەکان لە کۆیە دروست دەکرێت

شەیری بکە لە:
ڕێگایەکی کاتی بۆ هاتووچۆی بارهەڵگرەکان لە کۆیە دروست دەکرێت

شاری کۆیە

ئاڤا نیوز


بەهۆی زۆری هاتووچۆی بارهەڵگرەکان لەسەر ڕێگای کۆیە- تەقتەق، کە لە هەولێرەوە بەرەو ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەڕۆن، قایمقامی کۆیە و شارەوانی سەرقاڵی دروستکردنی ڕێگایەکی تایبەتن بۆ بارهەڵگرەکان لەو سنوورە.

 

وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕێگایەکی تێکەڵڕێژ لە تەنیشت دووسایدی 60 مەتری کۆیە دروست بکرێت، بۆ ئەوەی ئەو جەنجاڵی و قەرەباڵغییە کەم بکاتەوە، کە بەهۆی تانکەر و بارهەڵگرەکان لە کۆیە دروست بووە، بوودجەیەکی تایبەتیشی بۆ تەرخان کراوە.

 

لێدوانی فەرمی: تاریق حەیدەری، قایمقامی کۆیە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەو ڕێگایەی بڕیارە دروست بکرێت دەکەوێتە  تەنیشت مزگەوتی خێرخوازانەوە کە لە سەرەتای هاتنەناوەوەیە بۆ شاری کۆیە، درێژدەبێتەوە بۆ ڕێگای دەشتی کۆیە – دووکان، بەم شێوەیەش ئەو ڕێگایە بەڕووی تانکەر و بارهەڵگرەکان دادەخرێت، کە لە شەواندا بەناو شاردا هاتووچۆیان لەسەر دەکرد.


زانیاریی زیاتر: "ڕێگاکە بە شێوەی تێکەڵڕێژ دەبێت و کاتییە، لەگەڵ شارەوانی خەریکی چۆنیەتی جێبەجێکردنی پلانەکەین، هاوکات تەندەری بۆ دەرچووە و نزیکەی 270 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە". قایمقامی کۆیە وادەڵێت. 

شەیری بکە لە: