عەممار حەکیم لە هەولێر بەشداری ئێوارە خوانێک دەکات

شەیری بکە لە:
عەممار حەکیم لە هەولێر بەشداری ئێوارە خوانێک دەکات

عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی

 

ئاڤا نیوز

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی بە سەردانێک لە هەولێرە و ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسان و کەسایەتییە سیاسییەکان بەشداری لە ئێوارەخوانێکی بەربانگ دەکەن، سەردانەکەشی هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی کۆچی دوایی سەید عەبدولعەزیز حەکیم.

وێنە گەوەکە: ساڵانە یادی کۆچی دوایی سەید عەبدولعەزیز حەکیم لەکوردستان بەرز ڕادەگیرێت، ئەمەش دەربڕی وەفا و پێزانینی کوردە بۆ هەڵوێستی ئەو سەرکردە عێراقییە بەرامبەر بە کورد.

زانیاریی پەیامنێر: كوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسی ئاڤا میدیا لەبارەی ئەجێندای سەردانەكەی حەکیم بۆ کوردستان ڕایگەیاند: سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی ئەمڕۆ کاتژمێر 4:30ـی ئێوارە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسان و کەسایەتییە سیاسییەکان ئێوارەخوانێکی بەربانگ بەڕێوەدەبەن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ئەمساڵدا ئەمە دووەم سەردانی سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانییە بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردایەتی سیاسیی کورد و کەسایەتییەکانی کوردستان.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: