بڕیارێکی ئەمریکا "ئاستەنگی" بۆ گەڕانەوەی عێراقییەکانی کەمپی هۆل دروست دەکات

شەیری بکە لە:
بڕیارێکی ئەمریکا "ئاستەنگی" بۆ گەڕانەوەی عێراقییەکانی کەمپی هۆل دروست دەکات

دیمەنی کەمپی هۆل لە ئاسمانەوە. وێنە - ئەرشیف

ئاڤا نیوز

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی هاوکارییە نیودەوڵەتییەکان، ئاستەنگیی و ڕێگریی بۆ گەڕانەوەی ئەو عێراقییانە دروستدەکات کە بەغدا دەیەوێت تا کۆتایی ئەمساڵ سەرجەمیان بگەڕێنێتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: هەفتەی ڕابردوو ئیدارەی ئەمریکا بڕیاریدا 92%ـی هاوکارییە دەرەکییەکان و پارەدارکردنی پڕۆژە نێودەوڵەتییەکانی گەشەپێدان کەمبکاتەوە، بەوهۆیەشەوە بەرنامەی هاوکاری کەمپەکانی سووریا ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبێتەوە بەهۆی ئەوەی بەڕێوەبردنی کەمپەکان پشتی بە هاوکاری نێودەوڵەتی بەستووە.

لێدوانی فەرمی: قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بۆ ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاند:

٠ ڕاگرتنی هاوکاری ڕێکخراوەکان لەلایەن ئەمریکاوە تووشی سەرسوڕمانی کردین و ئەوەش کێشە بۆ ڕێكخراوەکان دروستدەکات.

٠ تاکە ئاستەنگی بەردەممان ڕاگرتنی هاوکارییەکانە، چونکە عێراق بە تەنیا ناتوانێت کۆتایی بەو دۆسیەیە بهێنێت، بۆیە داوا دەکەین کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەم بابەتەدا هاوکار بێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: