بەڵێندەرانی کوردستان لەرێگەی ئاڤاوە داوای چارەسەری کێشەکانیان دەکەن

شەیری بکە لە:

دیمەنی چەند باڵەخانەیەکی تەواو نەکراو

ئاڤا نیوز

بەهۆی قەیرانی دارایی و ئابڵووقەی بەغدا و کۆرۆناوە، نزیکەی 500 ملیۆن دۆلاری بەڵێندەران لای حکومەتە. بەو هۆیەوە بەشێک لە بەڵیندەران مایەپووچ بوون و بەشێکیشیان وازیان لە کارەکانیان هێناوە.

چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی نەناردنی بودجەی هەرێمی كوردستان و خەرجنەكردنی هیچ بڕە پارەیەك بۆ وەبەرهێنان و پڕۆژەكان لە هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە، دەیان بەڵێندەر گرفتی كەمیی پارەیان بۆ دروست بووە و بەشێكیشیان مایەپووچ بوونە و لەڕێگەی ئاڤا میدیاوە داوا دەكەن حكومەتی هەرێمی كوردستان و شاندی باڵا گوشاری زیاتر لە بەغدا بكەن و هەوڵەكانیان چڕتر بكەنەوە بۆ چارەسەركردنی گرفتەكە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا بەدیاریكراوی لەدوای هێرشی تیرۆریستانی داعشەوە تاوەكو ئێستا دەیان بەڵێندەر لە هەرێمی كوردستان پاشەكشێیان لە كارەكەیان كردووە، بەشێکیشیان چووەنەتە هاندەران و وڵاتیان جێهێشتووە.

زانیاریی زیاتر: 
بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا، ئێستا نزیكەی 500 ملیۆن دۆلاری بەڵێندەرەكان لای حكومەتە و قەیرانی دارایی ڕێگر بووە لە خەرجكردنەوەی پارەكانیان كە هی زیاتر لە هەزار بەڵێندەرە و هی سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستانن.

لێدوانی فەرمی: د. سەرۆ دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند،

- دروستبوونی قەیرانی دارایی لەلایەك و ئابڵووقە ئابوورییەکانی بەغدا و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هۆكاری سەرەكیی پاشەكشێی ژمارەیەك لە بەڵێندەرانە، ئێستا بەهۆی نەبوونی پارەی پێویستەوە نزیكەی هەزار پڕۆژە لەكاركردن وەستاون و ژمارەیەكیشیان پڕۆژەی زۆر گرنگن.

- لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئاستی باڵا دانیشتن و گفتوگۆمان هەیە بۆ چارەسەركردنی گرفتەكە و داواكارییەكانمان پێشكەش كردووە و ئەوانیش لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ چارەسەركردنی.

- ئەركەكە لە ئەستۆی بەغدایە و هیچ هاوكارییەكی هەرێمی كوردستانی نەکردووە لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكان.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ