
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی تووند ئاراستەی بزووتنەوەی حەماس دەکات و داوای دەستبەجێی ئازادکردنی بارمتەکان دەکات.
وێنە گەورەکە: دوای قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس، تا ئێستا چەندین بارمتەی ئیسرائیلی لە دەستی حەماس ماون و داوای ئازادکردنیان دەکرێت، حەماسیش دەڵێت هیچ گرەنتییەک نیە بۆ قۆناغەکانی داهاتووی ئاگربەست.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمە دوا هۆشدارییە بۆ ئێوە کاتی ئەوە هاتووە غەززە بەجێبهێڵن، هێشتا چانسی ئەوەتان ماوە، ئەگەر نا ئەمە دەبێتە کۆتایی ئێوە، بارمتەکان ئازاد بکەن ئەگەر نا جەهەنەم ڕوو لە ئێوە دەکات.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: بلومبێرگ نیوز لە زاری وتەبێژی بزووتنەوەی حەماسەوە بڵاویکردەوە، لێدوانەکانی ترەمپ سەبارەت بە بارمتەکان هاندەری ئیسرائیلە بۆ پاشگەزبوونەوە لە ڕێککەوتنی ئاگربەست، دەشڵێت پێویستە واشنتن فشار بخاتە سەر ئیسرائیل بۆ درێژەدان بە ڕێککەوتنی ئاگربەست.
باکگراوند: ئاگربەستی غەززە لەنێوان ئیسرائیل و حەماس لە 2025-01-19، کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە بەنێوەندگیری ئەمریکا، میسر و قەتەر، ڕێککەوتنەکە سێ قۆناغی لەخۆگرتووە، قۆناغی یەکەمیش تەواو بووە تاوەکو ئێستا هەردوو لایەن ئامادەییان بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووەم دەرنەبڕیووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 20 خولەک لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا: زێلێنسکی مرۆڤ نییە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
ڕێگایەکی کاتی بۆ هاتووچۆی بارهەڵگرەکان لە کۆیە دروست دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ وەزارەتی پەروەردەی ئەمریکا هەڵدەوەشێنێتەوە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ڕووداوێکەوە لێپێچینەوە لە کارمەندانی نەخۆشخانەی چۆمان دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بڕیارێک دژی هاوڵاتیانی ئەفغانی و پاکستانی دەردەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- جیهان
- 20 خولەک لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا: زێلێنسکی مرۆڤ نییە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ وەزارەتی پەروەردەی ئەمریکا هەڵدەوەشێنێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بڕیارێک دژی هاوڵاتیانی ئەفغانی و پاکستانی دەردەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باشوور بە هەڵە شارێکی خۆی بۆمبباران دەکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەکانی ئەوروپا جارێکی دیکە لەبارەی ئۆکراینا کۆدەبنەوە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کریملن: نامەکەی زێلێنسکی ئەرێنیە