زێلێنێسکی: ئامادەین لەژێر سەرکردایەتیی بەهێزی ترەمپ کار بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی بکەین

شەیری بکە لە:
زێلێنێسکی: ئامادەین لەژێر سەرکردایەتیی بەهێزی ترەمپ کار بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی بکەین

ساتی کۆبووەنەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا لە کۆشکی سپی کە تیایدا بووە دەمەقاڵێیان

ئاڤا نیوز

 

دوای گرژییەکەی نێوان هەردوو سەرۆکی ئەمریکا و ئۆکراینا، ترەمپ پەیامێکی لەلایەن زێلێنسکییەوە پێدەگات و تیایدا ئامادەیی ئۆکراینا بۆ ڕێککەوتنی ئاشتی دەردەبڕێت.

 

وێنە گەورەکە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وتارێکی لە کۆنگرێسی ئەمریکا پێشکەش کرد، گرنگترین پرسە هەنوکەییەکانی باسکرد، سەبارەت بە دۆخی ڕووسیا و ئۆکراینا ئاماژەی بەوەکرد نامەیەکی لەلایەن ڤۆلۆدیمیر زێلنسکی، سەرۆکی ئۆکرایناوە پێگەیشتووە و تیایدا ڕەزامەندی دەربڕیوە کە ئامادەیە بۆ هاتنە سەر مێزی دانوستان بۆ بەدیهێنانی ئاشتی.

 

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێزانینم هەیە بۆ ئەم نامەیەی کە ڤلۆدیمیر زێلێنسکی ناردوویەتی و  تیایدا ئامادەیی دەربڕیووە بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتنی ئاشتی لەنێوان ڕووسیا و ئۆکراینا.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: دوای ئەم وتارەی ترەمپ، زێلێنسکی ڕایگەیاند ''ئامادەیە لەژێر سەرکردایەتیی بەهێزی ترەمپ کاربکات بۆ بەدەستهێنانی ئاشتییەکی بەردەوام''.

 

باکگراوند: ئەم لێدوانانە لە کاتێکدان کە هەفتەی ڕابردوو هەردوو سەرۆکی ئەمریکا و ئۆکراینا بۆ تاوتوێیکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی کۆبوونەوە، بەڵام دواجار بووە دەمەقاڵیان، ترەمپیش وەک کاردانەوە بڕیاری ڕاگرتنی هاوکاریی سەربازی بۆ ئۆکراینا دەرکرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: