سەرۆکوەزیرانی کەنەدا بۆ ترەمپ: کارێکی زۆر گەمژانە ئەنجام دەدەیت

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا بۆ ترەمپ: کارێکی زۆر گەمژانە ئەنجام دەدەیت

جەستن ترودۆ سەرۆکوەزیرانی کەنەدا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

دوای جێبەجێکردنی بڕیاری زیادکردنی باج لە سەر بەرهەمە هاوردەکانی کەنەدا لەلایەن ئەمریکا، جەستن ترۆدۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا بڕیارەکەی ترەمپ بە " کارێکی گەمژانە " ناودەبات.

 

وێنە گەورەکە: لە ڕۆژی سێ شەممە 4-3-2025 بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ زیادکردنی باج لە سەر بەرهەمەکانی کەنەدا و مەکسیک بە ڕێژەی %25 چووە بواری جێبەجێکردنەوە و سەرۆکوەزیرانی کەنەدا ئەم هەنگاوەی ترەمپی بە ڕاگەیاندنی جەنگی بازرگانی دژ بە کەنەدا ناوەدەبات.

 

لێدوانی فەرمی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ جەستن ترۆدۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: " ئەمریکا جەنگی بازرگانی دژ بە کەنەدا ڕاگەیاند، دژ بە نزیکترین هاوبەش و هاوپەیمانیان، دژ بە نزیکترین هاوڕێیان، دۆناڵد ترەمپ، تۆ هەرچەندە کەسێکی زیرەکی، بەڵام ئەم کارەت زۆر گەمژانە بوو."

 

کاریگەری و لێکەوتەکان: لە وەڵامی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ئەمڕۆوە کەنەدا بە ڕێژەی %25 باج دەخاتە سەر بەرهەمی هاوردەی ئەمریکی بە بەهای 155 ملیار دۆلار و لە ماوەی 21 ڕۆژدا بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: