دەیان هەژماری بانکی TBI هاک دەکرێن و تەواوی پارەی ناویان دەدزرێت
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
دەیان هەژماری بانکی TBI لە شاری هەولێر و شارەکانی دیکەی کوردستان و عێراق هاک دەکرێن و تەواوی پارەی ناویان دەدزرێت، بانکەکەش ڕەتی دەکاتەوە ئەوان ئاگاداربن و ڕوونکردنەوە بە بەشداربووان دەدات.
چیرۆکی سەرەکی: لە بانکی بازرگانیی عێراق (TBI) ژمارەیەکی زۆر هەژماری بانکی هاککراون، بڕێکی زۆر پارەیان لێ دزراوە و کەس نازانێ کێ بردوویەتی، ئەمەش لەڕێگەی لینکێکەوە لە وەتس ئەپ کراوە.
زانیاریی پەیامنێر: یەکێک لەوانەی دزییەکەی لێ کراوە ئەمڕۆ بۆ عوبەید هەرکی، پەیامنێری ئاڤا قسەی کردووە و دەڵێ، " پۆستێکی فەیسبووک بە ناوی بانکی تی بی ئای بڵاوکرابووەوە، ئاماژە بەوە کرابوو بۆ قسەکردن لەگەڵ کارمەندان یان بەکارهێنەر هەر کێشەیەک یاخود داواکارییەکت هەبێت لە ڕێگەی وەتس ئەپەوە پەیوەندیمان پێوە بکات بۆی چارەسەر دەکەین، منیش حیسابی بانکیم هەیە لەو بانکە و پەیوەندیم پێوە کردن، بەڵام هاک کرام".
زانیاریی زیاتر: ئەم کەسە کە خەڵکی هەولێرە، لە وەتس ئەپ قسەی لەگەڵ کردوون، وایزانیوە کە بانکە و چەند داوایەکیان لێ دەکات و دەیەوێت ئیداع و ڕاکێشانی هەژمارەکەی زیاد بکات، ژمارەکەش قسەی لەگەڵ دەکات و پێی دەڵێت، من بۆت زیاد دەکەم و نابێت بڕی پارەی ناو حیسابەکەت لە ئەوەندە کەمتر بێت {بۆنموونە 20 ملیۆن دینار}، ئەویش بڕی پارەی نێو حیسابەکەی پێ دەڵێت کە ئەوەندەی هەیە، پاشان لینکێکی بۆ دەنێری و دەڵێت، ژمارەی بانکی و حیسابەکەت بنێرە تا داواکاریەکەت جێبەجێ بکەین، دوای 40 کاتژمێر هەرچی پارەی نێو هەژمارە بانکیەکەیتی دزراوە.
هەنگاوی دواتر: هاووڵاتییەکە چووەتە بانکی تی بی ئای و پێی گوتوون، "پارەکەم دزراوە نازانرێ کێ بردوویەتی"، بانکەکەش دەڵێت، "ئەوە ئێمە نین قسەمان لەگەڵ کردووی و هیچ پەیوەندییەکمان بەو بابەتەوە نییە". باسی ئەوەش دەکات ژمارەیەکی زۆر کەس لەوێ بوون هەمان کێشەیان هەبووە، بانکەکە ڕەتی کردووەتەوە ئەوان دەستکارییان کردبێت یان قسەیان لەگەڵ هیچ کەسێک کردبێت.
لەلایەکی دیکەوە: بانکی تی بی ئای بە هاوبەشی لەگەڵ تیمی ئەمنی سیبرانی (تیمی حکومەت بۆ ڕێگریکردن لە هاککردن و فیڵی دیجیتاڵی) ڕاگەیێنراوێکییان بڵاوکردووەتەوە،
- خاوەن هەژمارە بانکییەکان و هاوبەشانی ئاگادار دەکاتەوە کە ژمارەیەک ئەکاونتی فەیک و بێ بنەما بە ناوی بانکەکەوە دروست کراون، بە ناوی بانکەکە قسە لەگەڵ هاوبەشانیان دەکەن، تاکە ئامانجیشیان دزینی پارە و ژمارە بانکیەکانیانە.
- "بانکەکەمان بەهیچ شێوەیەک داوای زانیاریی بانکی لە ڕێگەی مۆبایل یاخود تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە ناکات.
- داواکردنی هەر زانیارییەکی بانکی لە شوێنە نافەرمییەکان بۆ دزینی زانیاری و پارەکانتانە.
- بەهیچ شێوەیەک مامەڵە لەگەڵ ئەو ژمارە و ئەکاونتانەوە نەکەن، کۆمەڵێک ژمارەی ڕاگەیاندوون کە لە ئەگەری هەوڵ دان بۆ بردنی زانیاری و پارەکانیان ئاگاداریان بکەنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: بەپێی زانیاری ئاڤا کەسی وا هەیە نزیکەی 30 دەفتەر دۆلاری لێ دزراوە و داوا دەکەن دز و بکەرەکان ئاشکرا بکرێن. یەکێک لەوانەی پارەی لێ دزراوە دەڵێت، بانکەکە دەزانێت کە پارەکانمان کێ دەریهێناون یاخود بۆ کێ نێردراون، بەڵام چاوپۆشی لێ دەکەن یاخود دەتوانێت لە ڕێگەی سکاڵا و ئەو ژمارانەی بە ناوی ئەوانەوە قسە دەکەن، بکەرەکان بدۆزنەوە و دەڵێن، دەبا پێش ئەمە بانکەکە کە زانی شتی وا هەیە، زوو خەڵكی ئاگادار کردبایەوە، بۆچی دێت و دوای دزینی پارە وادەکات کە پارە دزرا ئاگاداری سوودی چییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا: زێلێنسکی مرۆڤ نییە
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
ڕێگایەکی کاتی بۆ هاتووچۆی بارهەڵگرەکان لە کۆیە دروست دەکرێت
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ وەزارەتی پەروەردەی ئەمریکا هەڵدەوەشێنێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بڕیارێک دژی هاوڵاتیانی ئەفغانی و پاکستانی دەردەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی نەوت: نزیکین لە هەناردەکردنەوەی نەوت لە ڕێگەی جەیهانی تورکیاوە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ مووچەی کرێکارانی خانەنشین دابەش دەکرێت
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمساڵ لە عێراق دامەزراندن ڕادەگیرێت
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەپیکور: عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت کۆدەبنەوە
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی بەشێکی دیکەی خانەنشینان زیاد دەکرێت
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی دوو