ئاڤا نیوز
مووچەی بەشێکی دیکەی خانەنشینانی پێش ساڵی 2014 زیاد دەکرێت، مووچەی هیچ خانەنشینێکی زیندوو لە 500 هەزار دینار کەمتر نابێت، ئەگەر مینحە 100 هەزارییەکەش دەستپێبکاتەوە دەبێتە 600 هەزار دینار، مانگی سێش مووچەکە بە هاوتاکراوی وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: پرۆسەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان بەردەوامە، هاوتاکردنەکە بەپێی یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2014 دەبێت و سەرجەم خانەنشینان دەگرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆی 14 بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان، 12 بەڕێوەبەرایەتی پرۆسەی هاوتاکردنیان تەواو کردووە، تەنیا دوو بەڕێوەبەرایەتی ماون (بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی هەولێر دوو لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سلێمانی)، ئەوانیش تەنیا مووچەی خانەنشینانی پێش ساڵی 2014 یان هاوتا نەکردووە و پێڕانەگەیشتبوون.
داواکاریی تایبەت: ئەحمەد عەلی، ئەندامی دەستەی باڵای یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان بە ئاڤای وت: "لەلایەن گەنجینەی دووی هەولێر و بەڕێوەبەری خانەنشینی سلێمانی ئاگادارکراون کە بە هاوتاکراوی مووچەکانیان بۆ خەرج دەکەن، لەبەر ئەوەی پێشتر ئەم قسەیە کراوە و وانەبووە، داوا لە ئاڤا دەکەین بەدواداچوون بۆ ڕاستی ئەم بابەتە بکات".
لێدوانە فەرمییەکان: لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا ڕاگەیێنرا، بەڵێ ڕاستە و مووچەی سەرجەمیان هاوتا دەکرێت. دەبێ لەگەڵ مووچەی مانگی سێ ئەو دوو بەڕێوەبەرایەتییەش تەواوی بکەن.
پێشتریش مریەم عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای وتبوو: مووچەی ئەو خانەنشینانە هاوشێوەی خانەنشینانی تر دەبێت. لە بنەڕەتدا مووچەی خانەنشینییان بەپێی بڕوانامە و ساڵانەی خزمەت بۆ دانراوە، بەڵام مووچەی بەشێکیان کەم بووە، لەمەودواش بەمشێوەیە دەبێت:
- کەمترین مووچەی خانەنشینی زیندوو 500 هەزار دینار.
- خانەنشینی مردوو 400 هەزار دینار، واتە ئەو مووچەیەی بە میراتگرەکانی دەدرێت بەمشێوەیەیە ئەبێت:
*یەک میراتگر: سەدا 80ی مووچە، واتە 320 هەزار دینار.
*دوو میراتگر: سەدا 90ی مووچە، واتا 360 هەزار دینار.
*سێ میراتگر: سەدا سەدی مووچە، واتە 400 هەزارەکە بەتەواوی وەردەگرن لەگە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەگەر مینحە 100 هەزارییەکەش دەستپێبکاتەوە کە دەدرێتە ئەو خانەنشینانەی مووچەیان لە ملیۆنێک کەمترە، ئەویشیان پێدەدرێت، واتە:
* یەک میراتگر؛ کە مووچەکەی 320 هەزار بوو، دەبێتە 420 هەزار دینار.
* دوو میراتگر؛ کە مووچەکەیان 360 هەزار بوو، دوو 100 هەزاری وەردەگرن و دەبێتە 560 هەزار دینار.
* سێ میراتگر؛ کە مووچەکەیان 400 هەزار بوو، سێ 100 هەزاری وەردەگرن و دەبێتە 700 هەزار دینار، واتا ئەو 700 هەزارە بەسەر هەرسێکیان دابەش دەکرێت.
گۆشەیەکی دیکە: بۆ ئەو خانەنشینانەی مووچەیان لە 500 هەزار دینار زیاترە، هەر وەکو خۆی دەبێت و دەستکاری ناکرێت، چونکە یاساکە لە ساڵی 2014 دەرکراوە و هی پێش ئەوکاتە ناگرێتەوە، بەڵام هەر یەکێکیان مووچەکەی لە ملیۆنێک دینار کەمتر بێت، دەرماڵە 100 هەزار دینارییەکەی بۆ خەرج دەکرێت.
ئەمەش بزانە: لەبارەی وادەی خەرجکردنەوەی دەرماڵە 100 هەزارییەکە، لەڕێگەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستانەوە نووسراو بۆ محەممەد شیاع سوودانی کراوە، پێشبینی دەکرێت لە مووچەی مانگی سێ دەستپێبکاتەوە، قەرەبووی مانگەکانی یەک و دووشیان بۆ دەکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا: زێلێنسکی مرۆڤ نییە
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
ڕێگایەکی کاتی بۆ هاتووچۆی بارهەڵگرەکان لە کۆیە دروست دەکرێت
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ وەزارەتی پەروەردەی ئەمریکا هەڵدەوەشێنێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بڕیارێک دژی هاوڵاتیانی ئەفغانی و پاکستانی دەردەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی نەوت: نزیکین لە هەناردەکردنەوەی نەوت لە ڕێگەی جەیهانی تورکیاوە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ مووچەی کرێکارانی خانەنشین دابەش دەکرێت
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەیان هەژماری بانکی TBI هاک دەکرێن و تەواوی پارەی ناویان دەدزرێت
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمساڵ لە عێراق دامەزراندن ڕادەگیرێت
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەپیکور: عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت کۆدەبنەوە
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی دوو