لە سنووری سلێمانی ڕاوچییەک دەستگیر کرا

شەیری بکە لە:
لە سنووری سلێمانی ڕاوچییەک دەستگیر کرا

ڕوکردنی کەو لە شارباژێڕ

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، لەسنووری ناحییەی گاپیڵۆنی سەربە قەزای شارباژێڕ ڕاوچییەکیان دەستگیر کرد.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی4-3-2025، لەلایەن بازگەی ئاسایشی مۆکەبە هاووڵاتییەک کە بە ڕاوکردنی باڵندەی کێوی هەستاوە دەستگیرکرا، دواتر ڕادەستی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ناحییەی گاپیلۆن کراوە.

 

زانیاریی زیاتر: تۆمەتبارەکە بە 'کەو'ی زیندووی 'کەو'ی دیکەی ڕاوکردووە، هەروەها توانراوە دەست بەسەر چەکێک لە جۆری تاپڕ بگیرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە بڕیاری دادوەر، ئەو 'کەو'ەی ڕاوکرابوو بۆ ناو سرووشت گەڕێنرایەوە، هەروەها ڕێکاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتبارەکە گیراوەتەبەر.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ