بەهۆی سەرپێچییەوە 24 خاوەنی مۆلیدە لە هەولێر سزا دەدرێن

شەیری بکە لە:
بەهۆی سەرپێچییەوە 24 خاوەنی مۆلیدە لە هەولێر سزا دەدرێن

سرکێتی کارەبای مۆلیدە و پارەی جۆری 5 هەزار دیناری

ئاڤا نیوز

سەرۆكی ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەكانی هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەكەن لە سەرپێچیی مۆلیدەی گەڕەكەكانیان ئاگاداریان بكەنەوە و دەشڵێت تەنیا مانگی ڕابردوو 24 خاوەن مۆلیدە سزا دراون.

وێنە گەورەكە: بە هۆی كەمیی كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتمانی، لە گەڕەكەكانی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان مۆلیدەی ئەهلی دانراوە و لەبەرامبەر بڕێك پارە كارەبا بە هاووڵاتیان دەدەن، بەڵام بەردەوام هاووڵاتیان گلەییان لە پابەندنەبوونی خاوەنی مۆلیدە ئەهلییەكان و بەرزیی نرخی كاتژمێرەكانی كارەباكە هەیە.

لێدوانی فەرمی: خۆران خۆرانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەكانی هەولێر لە میانی بەشداریکردنی بەرنامەی مۆری ئاڤا ڕایگەیاند: هەر كەسێك لە هەر گەڕەكێك گلەیی لە كارەبای مۆلیدەی گەڕەكەكەی هەبێت با ئێمە ئاگادار بكاتەوە و بەدواداچوون دەكەین، تەنیا لە مانگی ڕابردوودا بەڵێننامەمان بە 152 خاوەنی مۆلیدە پڕكردووەتەوە و 24 خاوەنی مۆلیدەش سزای دارایی دراون، ئەوانەیشی كە بەردەوام بوونە لەسەر سەرپێچی دراونەتە دادگا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەسەر پسولەی پێدانی پارەی مۆلیدە ئەهلییەكان ژمارەی تەلەفۆنی ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەكان و لیژنەی تایبەتی قایمقامییەتەكان هەیە و ئەنجوومەنەكە داوا لە ئەو هاووڵاتیانە دەكات كە گلەییان هەیە پەیوەندی بەو ژمارە تەلەفۆنانە بكەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ