ئیسرائیل پڕۆسەی ئازادکردنی زیندانیانی فەلەستین ڕادەگرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش

یەکێک لەو گرتووخانانەی کە فەلەستینییەکانی تێدا زیندانی کراون، وێنە: CNN
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئازادکردنی زیندانیکراوانی فەلەستین بۆ کاتێکی نادیار ڕادەگرین تاوەکو حەماس کۆتایی بە " مەراسیمەکانی سووکایەتی" بهێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: بزووتنەوەی حەماس ڕۆژی شەممە، حەوت بارمتەی ئیسرائیلیی لە گەڕی حەوتەمی ئاڵوگۆڕکردنی بارمتە و زیندانییەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل ئازاد کرد، هاوکات بڕیاربوو ئیسرائیل 602 زیندانی فەلەستینی ئازاد بکات بەڵام بەهۆی مەراسیمەکانی ئازادکردنی ئەو بارمتانە لەلایەن حەماسەوە ئیسرائیل بڕیاریدا زیندانییەکان تا کاتێکی نادیار ئازاد نەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی یەکشەممە، نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: لەبەر ڕۆشنایی پێشێلکارییە دووبارەبووەکانی حەماس، لەنێویاندا ئەو ڕێوڕەسمە شەرمەزارکەرانەی بەرامبەر ئازادکردنی بارمتەکان دەیکەن، هەر بۆیە ئازادکردنی فەلەستینییەکان ڕادەگرین.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی شەممە، بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، دواکەوتنی ئیسرائیل لە ئازادکردنی سەدان زیندانی فەلەستینی دوای ئەوەی پێشتر شەش بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد کران، "پێشێلکارییەکی ئاشکرا"ی ڕێککەوتننامەی ئاگربەستە لە غەززە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 19-01-2025 قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە کەوتە بواری جێبەجێکردن، کە 42 ڕۆژ دەخایەنێت، تاوەکو ئێستا هەزار و 100 زیندانیی فەڵەستینی لە کۆی هەزار و 900 زیندانی ئازادکراون، لەبەرامبەردا 29 بارمتەی ئیسرائیل لەکۆی 33 بارمتە ئازادکراون کە چواریان بە مردوویی ڕادەستی وڵاتەکەیان کراونەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
شاسوار عەبدولواحید ستایشی محەممەدی حاجی مەحموود دەکات
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
کاسبکاران ڕێگای هەولێر کەرکووک دادەخەن
- ژینگە
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی سۆران: ڕێگاکان مەترسیدارن و خۆتان بپارێزن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تورکمانستان بۆ یەکەمجار لەڕێگەی ئێرانەوە گازی سروشتی هەناردەی تورکیا دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بەهۆی کوڕەکەی ئیلۆن مەسک، مێزە مێژووییەکەی کۆشکی سپی دەگۆڕێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت دوو مەرجی بۆ عێراق هەیە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بەهۆی کوڕەکەی ئیلۆن مەسک مێزە مێژووییەکەی کۆشکی سپی دەگۆڕێت
22 شوبات
گیاندارە سەیرەکەی چیای سەفین چییە؟
22 شوبات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەردانی تورکیا دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەشتەمین کۆنگرەی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا ئەنجام دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری دواخستنی سەردانەکەی شەیبانی بۆ عێراق ئاشکرا دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
سێنتکۆم: سەرکردەیەکی قاعیدەمان لە سووریا کوشت