مەسرور بارزانی: هاوشێوەی ژاپۆن لەڕێگەی سیستمی خوێندن نەوەیەكی پابەند و بەرهەمهێنەر پێدەگەیەنین
- کوردستان
- 23 شوبات

کۆبوونەوەی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، لەگەڵ شاندێکی ئاژانسی هاریکاریی نێودەوڵەتیی ژاپۆنی 'جایكا'. وێنە - ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لە گفتوگۆی لەگەڵ شاندێكی ژاپۆنی، پێشنیار دەكات سوود لە ئەزموون و سیستمی خوێندن و پەروەردەی ژاپۆن بۆ هەرێمی كوردستان وەربگرن بەمەبەستی پێگەیاندنی نەوەیەكی پابەند، بەرپرسیار، بەرهەمهێنەر و داهێنەر.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، پێشوازى له شاندێکی ئاژانسی هاریکاریی نێودەوڵەتیی ژاپۆنی 'جایكا' بەسەرۆکایەتی هێرۆشی سوزوکی، بەڕێوەبەری نووسینگەی جایکا لە عێراق کرد و لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هاریكاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا لەبواری خوێندن و پەروەردە كرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لەم دیدارەدا پێشنیازێکی بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموون و سیستمی خوێندن و پەروەردەی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان كرد، بە مەبەستی پێگەیاندنی نەوەیەکی پابەند و بەرپرسیار و بە دیسپلین و بەرهەمهێنەر و داهێنەر کە ڕێز لە کۆمەڵگە و دایک و باوک و مامۆستاکانی و بەرامبەرەکەی بگرێت و ژینگەپارێز بێت.
لەلایەكی دیكەوە: شاندی جایکای ژاپۆنی، خۆشحاڵی خۆیان بۆ پێشنیازی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان نیشاندا و ئامادەیی هەموو هاریکاری و پشتیوانییەکیان دەربڕی.
بۆچی گرنگە: دامەزراوەی جایكا ئاماژەیان بە نموونەیەكی سیستمی پەروەردەی ژاپۆن كرد كە ئێستا لە چەند قوتابخانەیەكی وڵاتی میسر جێبەجێ دەكرێت و لەم دیدارەدا پرۆفیسۆر سوگینا، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە لە میسر، کورتەیەکی دەربارەی ئەزموونی پەروەردەی ژاپۆنی لە وڵاتەکە خستەڕوو، كە دەكرێت بۆ هەرێمی كوردستانیش هەمان ئەزموون پەیڕەو بكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 خولەک لەمەوپێش
داهاتی ناوخۆ و میزان موراجەعە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ترەمپەوە وەبەرهێنەرە چینییەکان ڕوودەکەنە ئەوروپا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
لە ڕانیە لەکاتی بەڕێوەچوونی پرسەیەک زیاتر لە سێ هەزار دۆلار دەدزرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
"خواست لەسەر کڕینی زێڕ زیاتر دەبێت"
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێکی ئاڤا کێشەی ئاوی گەڕەکی ژین لە هەولێر چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان