فایلی خەڵک؛ خانەنشینانی قوشتەپە داوای کردنەوەی پارکێک دەکەن بۆ کاتبەسەربردن

شەیری بکە لە:

 

ئاڤا نیوز

خانەنشینانی قوشتەپە داوا دەکەن وەکو چۆن لە هەولێر پارکێکی تایبەت بە خانەنشینان هەیە، پارکێکیان بۆ درووست بکرێت.

چیرۆکی سەرەکی: دوای بڕیاری خانەنشینی یەکگرتوو، کە هاوتای عێراق کراوە،  ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستا و فەرمانبەر خانەشین بوون، خانەنشینانی قوشتەپە داوای شوێنێکی تایبەت دەکەن بۆ بەسەربردنی کات و کۆبوونەوە لەگەڵ یەکتری. دەڵێن ناکرێت هەموو رۆژ لە قوشتەپەوە بچینە هەولێر، با پارکی خۆمان هەبێت.

لێدوانی فەرمی: بژار مەلا خدر، قایمقامی قوشتەپە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: داواکاری خانەنشینانمان گەیاندووە، ڕەزامەندی ملیارێک و 100 ملیۆنمان لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی وەرگرتووە، کە پارکی گشتیی قوشتەپە نۆژەن بکەینەوە و لەناو پارکەکەش شوێنێکی تایبەت بۆ خانەنشینان دروست دەکرێت و دابیندەکرێت.

قایمقامی قوشتەپە، دەڵێت، کارەکان تەواو بووە سەرقاڵی ئەوەین کارەکە بە کۆمپانیایەک بدەین دەست بە پرۆژەکە بکرێت.

لە لایەکی دیکەوە:  ئەو پارکەی هەولێر بۆ خانەنشینان درووستکراوە، لە ڕووی خزمەتگوزارییەوە بەرزە،  وەزیری تەندروستی، دکتۆر سامان بەرزنجی بە ئاڤای گوت، لەڕووی تەندروستیشەوە هەموو شتێکمان بۆ دابین کردوون داو و دەرمان و کادرو هەمووشتێک، ئەوانە ساڵانێکە خزمەتێکی زۆری ئێمەیان کردووە، حەقە ئێمەش خزمەتیان بکەین.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ