ئەو هۆتێلەی شاجوان و شاقۆزی تێدا هەڵبژێردرا داخرا

شەیری بکە لە:
ئەو هۆتێلەی شاجوان و شاقۆزی تێدا هەڵبژێردرا داخرا

ساتی داخستنی هۆتێلەکە. وێنە - ئاڤا میدیا

 

ئاڤا نیوز

دوای بەدواداچوونی ئاڤا میدیا بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی هەڵبژاردنی شاجوان و شاقۆزی عێراق، دەرکەوت کەڕێکخەرانی ڕێوڕەسمەکە مۆڵەتیان وەرنەگرتووە.

وێنە گەورەکە: دوێنێ هەینی، لە هۆتێل ڕامادا لە شاری هەولێر، ڕێوڕەسمی هەڵبژاردنی شاجوان و شاقۆزی عێراق بەڕێوەچوو.

زانیاری بەدەستهاتوو: ئاڤا میدیا بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی هەڵبژاردنی شاجوان و شاقۆزی عێراق کرد، دەرکەوت کە مۆڵەت فەرمی لە ئیدارەی هەولێر و دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان و عێراقیش وەرنەگیراوە.

زانیاری پەیامنێر: عوبێد بەشار، پەیامنێری ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: ئەمشەو شەممە، قایمقامی هەولێر دوای بەدواداچوونەکەی ئاڤا، لیژنەیەکی بۆ داخستنی هۆتێل ڕامادا ڕاسپارد و هۆتێلەکە داخرا.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ