سکووپی ئاڤا
ئاڤا نیوز
پارتی و یەكێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت لە دوایین کۆبوونەوەیاندا گفتوگۆیان لەبارەی 57 خاڵ کرد کە لەلایەن لیژنە تەکنیکییەکانەوە ئامادەکرابوون و کۆی سێکتەرەکان دەگرنەوە، بەزووترین کات کۆبوونەوەیەکی دیکەش دەکرێت و دواتر لە کۆبوونەوەیەکی لووتکە ڕێککەوتنەکە واژۆ دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: شاندی باڵای دانوستاندنكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەمڕۆ شەممە جارێکی دیکە لە شاری سلێمانی كۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی ئەو ڕەشنووس و ڕاپۆرتە کرد كە لەلایەن لیژنە تەکنیکییەکانی هەردوولا ئامادە کرابوون، بڕیارە جارێکی دیکە کۆببنەوە و بڕیاری کۆتایی لەبارەی ڕەشنووسەکە بدەن.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی پارتی و یەکێتی لە ڕێککەوتنی کۆتایی نزیکن، لەسەر بنەمای یەک هەرێمی کوردستان، یەک حکومەت و یەک هێزی پێشمەرگە ڕەشنووسەکەیان داڕشتووە، کاتێک لەلایەن لیژنە تەکنیکییەکانەوە ئامادەکراوە 57 خاڵی لەخۆگرتووە، بەڵام گۆڕانکاری تێدا دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی هاوبەشی هەردوولا، کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە خستنەڕوو و گفتوگۆکردنی ڕاپۆرتی لیژنەی هاوبەشی هەردوولا کە بریتی بوو لە؛ تێڕوانینی سیاسی و کارگێڕی و هەنگاوەکانی پەیوەست بە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەکانی تر.
لەبارەی ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکە، سەرنج و تێبینی شاندی دانوستاندکاری هەردوولا خراوەتەڕوو و میکانیزمی گونجاو بۆ چۆنیەتی ڕێکخستنەوە و ڕێککەوتن لەسەر کۆی بابەتەکان قسەی لەسەر کراوە.
هەنگاوی داهاتوو: بڕیارە بەزووترین کات شاندی باڵای دانوستانکاری هەردوولا جارێکی دیکە کۆببنەوە بە ئامانجی یەکلاکردنەوەی ڕەشنووسی ڕێککەوتنەکە، دواتر کۆبوونەوەیەکی لووتکە لەنێوان پارتی و یەکێتی دەکرێت و ڕێککەوتنەکە پەسەند دەکرێت، هەرچەندە ڕێککەوتنەکە بۆ چوار ساڵ و کابینەی دەیەمی حکومەتی کوردستانە، بەڵام نزیک لە ڕێكکەوتنی ستراتیژی پێشتری نێوان هەردوولا دەبێت، دەبێتە بنەما بۆ ماوەیەکی درێژ.
لێدوانی فەرمی: یەکێک لە ئەندامانی شاندی دانوستانکاری پارتی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ کات و شوێنی کۆبوونەوەی داهاتوو دیاری نەکرا، بەڵام لە کاتێکی نزیک دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 7 خولەک لەمەوپێش
داهاتی ناوخۆ و میزان موراجەعە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
- بزنس
- 49 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ترەمپەوە وەبەرهێنەرە چینییەکان ڕوودەکەنە ئەوروپا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
لە ڕانیە لەکاتی بەڕێوەچوونی پرسەیەک زیاتر لە سێ هەزار دۆلار دەدزرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
"خواست لەسەر کڕینی زێڕ زیاتر دەبێت"
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێکی ئاڤا کێشەی ئاوی گەڕەکی ژین لە هەولێر چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان