ئاڤا بەدواداچوون بۆ فۆڕمی وەرگرتنی زەوی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش

وێنەی زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردن و لۆگۆی پۆلیسی گەرمیان. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە گەندەڵی لە پڕکردنەوەی فۆڕمی پۆلیسی گەرمیان کراوە بۆ وەرگرتنی زەوی، گوایە ناوی کوڕی بەرپرسی تێ کراوە، دەستکاری زانیارییەکانی فۆڕمەکان کراوە، ئاڤاش لەسەر ئەمە بەدواداچوونی کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی ئەو داواکارییە بێت کە لەلایەن ژمارەیەک پۆلیس بۆ ئاڤا نێردراوە، ئەفسەر و خزمی بەرپرس ناویان لە لیستی وەرگرتنی زەوی دەبینرێت کە ساڵی خزمەتیان تەواو نەکردووە، بەڵام فۆرمیان بۆ پڕکراونەتەوە زانیاری ناڕاستیان بۆ ناردوون ناویشیان بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە، جا ناوی چەند کەسێک بڵاوبوونەتەوە، دوای بەدواداچوون دەرکەوت کە بەشێکیان بەڵێ لەو لیستە ناویان هەیە کە زەوی وەردەگرن.
لێدوانە فەرمییەکان:
٠ لوقمان سابیر، بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان، وتی ئەوە کاری لیژنەکەیە و من ئاگاداری نیم، چونکە دوای ئەوەی لیژنەی پۆلیسی گەرمیان پێداچوونەوە بە ناو و زانیارییەکان دەکات دواتر دەچێتە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی، ئینجا بۆ وەزارەتەکان و بەچەند وردبینییەکدا دەڕوات.
٠ ڕائید ئارام سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی زەوی لە پۆلیسی گەرمیانیش دەڵێت، ڕاستە ناوی کوڕی بەڕێوەبەری پۆلیسی تێدایە، بەڵام هیچ کێشەیەک لە زانیارییەکانی نییە و بەهەقی خۆی ناوی گەڕاوەتەوە، ئەو دەنگۆیانەشی کە باس دەکرێن هیچ بنەمایەکی نییە، چونکە بەڵێننامە بە تاک بەتاکیان پڕکراوەتەوە کە هەر زانیارییەکی نادروست بدەن ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پاپا فرانسیس هێشتا لە نەخۆشخانەیە و تەندروستی ناجێگیرە
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بەهۆی کوڕەکەی ئیلۆن ماسک مێزە مێژووییەکەی کۆشکی سپی دەگۆڕێت
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت دوو مەرجی بۆ عێراق هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ترەمپ بەهۆی کوڕەکەی ئیلۆن ماسک مێزە مێژووییەکەی کۆشکی سپی دەگۆڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت دوو مەرجی بۆ عێراق هەیە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بەهۆی کوڕەکەی ئیلۆن مەسک مێزە مێژووییەکەی کۆشکی سپی دەگۆڕێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆكی لیژنەی فەتوا: مامەڵەكردن بەدراوی پای و هاوشێوەکانی حەرامە
21 شوبات
حکومەتی عێراق دوای 20 ساڵ کار بە زمانی کوردی ناکات
21 شوبات
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا زانیاری لەبارەی ڕێککەوتننامەی پارتی و یەکێتی ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوونکردنەوە لەبارەی ڕاگەیاندنی پشوو لە سلێمانی دەدرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ داواکارییەک لە ژمارەیەک پێشمەرگەی بریندارەوە لە هەڵەبجە