هۆشدارییەک بۆ بەکارهێنەرانی پای: ئاگاداربن بەشێکتان مەترسیتان لەسەرە

شەیری بکە لە:
هۆشدارییەک بۆ بەکارهێنەرانی پای: ئاگاداربن بەشێکتان مەترسیتان لەسەرە

گرافیک؛ ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

ئەپڵیکەیشنی پای هۆشدارییەکی خێرا بە بەکارهێنەرانی دەدات و ئاگاداریان دەکاتەوە بەشێکیان مەترسییان لەسەرە و ڕەنگە پایەکانیان لەدەست بدەن. هەر ئەمڕۆ پلاتفۆرمێک دراوەکەی لیست کرد و بەهای هەر پایەک گەیشتە چوار هەزار و 350 دینار.


وێنە گەورەکە: لەسەر ئاستی جیهان زیاتر لە 60 ملیۆن کەس چاوەڕێن دراوی ئەلیکترۆنی پای لیست بکرێت، لە کوردستان و عێراقیش چەند ملیۆن کەسێک ئەو دراوە ئەلیکترۆنییەیان هەیە،  بەشێکیان کێشەیان هەیە، شارەزایەکی بواری ئایتیش لە ڕێگەی ئاڤاوە داوا لە بەکارهێنەرانی پای دەکات بەزووترین کات کێشەکەیان چارەسەر بکەن و ڕێنماییەکان جێبەجێ بکەن، ئەگەرنا مەترسی لەسەر پایەکانیان هەیە و ڕەنگە لەدەستیان بچێت.

 

مەترسییە پێشبینیکراوەکان: بەکارهێنەران ئەوانەی کێشەیان هەیە بەسەر دوو گرووپ دابەش ئەبن:

یەکەم: ئەپڵیکەیشنی پای ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی بڵاوکردووەتەوە، لە هەشت ڕۆژی داهاتوودا ئەو کەسانەی ڕێککارەکانیان جێبەجێ نەکردووە و بەتایبەت 'کەی وای سیی'ـیان نەکردووە، واتا بەڵگەنامەکانیان داخڵ نەکردووە، وەکو پاسپۆرت و کارتی نیشتمانی و ئیمەیڵ و ئەم بابەتانە، ڕەنگە ئەکاونتەکەیان بسڕدێتەوە و پایەکانیان لەدەست بدەن.


دووەم: ئەو بەکارهێنەرانەشی تەواوی خاڵەکانیان تێپەڕاندووە و کەی وای سییەکانیان ناردووە، بەڵام تەواوی ڕێنماییەکانیان جێبەجێ نەکردووە، دەبێت لە ماوەی60 ڕۆژی داهاتوودا ڕێکارەکان تەواو بکەن کە نۆ خاڵن. ئەو کەسانەشی هەموو شتێکیان تەواو کردووە، بەڵام کەی وای سییان سەوز نەبووە، ئەوا ئەپڵیکەیشنەکە خۆی بۆیان سەوز ئەکات و هیچ کێشەیان نییە، کاتەکەشی دیار نییە کەی قبووڵ  دەکرێت.


لێدوانی فەرمی: ستار ڕزگار، شارەزای دراوی پای بە ئاڤای وت: "تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی لەدەستدانی پای تۆمارنەکراوە، چاوەڕوانین بزانین لەگەڵ لیستبوونی پای، چی بەسەر ئەو ئەکاونتانە دێت کە هۆشدارییان پێدراوە". لەبارەی دەنگۆیەک کە هەندێک کەس سێ هەزار پای هەیە، بەڵام هەزار پای دەچێتە ناو جزدانەکەی ئەی چارەنووسی دوو هەزارەکەی تر چی لێدێت، ئەو گوتی، "ئەمەش تاوەکو ئیستا دیارنییە، بەڵام زەحمەتە هیچ پایەک بفەوتێت".

 

خاڵی ئەرێنی: ئەمڕۆ چوارشەممە بەشێوەیەکی چاوەڕننەکراو، یەکێک لە پلاتفۆرمەکانی کڕین و فرۆشتنی دراوی ئەلیکترۆنی بە ناوی ئێم ئی ئێکس سی،  بەفەرمی پای لیست کرد و نرخی هەر پایەک گەیشتە دوو دۆلار و 90 سەنت، واتا چوار هەزار و 350 دینار، ئەمەش دڵخۆشکەرە کە دراوەکە ئایندەیەکی باشی هەبێت، ئیتر بۆ خۆتان حیساباتێک بکەن چەند پاتان هەیە، هیوادارم پێی دەوڵەمەند بن.

 

چارەسەرەکان: بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە، دراوی پای نۆ خاڵی تایبەت بە دراوەکەی هەیە، بۆ ئەوەی پایەکانیان بچێتە ناو جزدانەکانیان دەبێت ئەو نۆ خاڵە جێ بەجێ بکەن:

یەکەم: بۆ تەواو کردنی ئەم خاڵە، دەبێت بەرنامەی پای براوسەر Pi Browser لەسەر مۆبایلەکەت دابەزینێت، دواتر خاڵی یەکەم کە دەکەیەتەوە Sign in to pi browser  لێ دەدەیت و بەرنامەی Pi browser دەکرێتەوە.

دووەم: پێویستە جزدانی پای دروست بکەیت.

سێیەم: دڵنیاکردنەوەی جزدانەکەت، ئەو کۆدە 24 وشەیە لە خاڵی 2 دەست کەوتووە، لە خاڵی سێیەمدا دایدەنێت و confirm دەبێت. 

چوارەم: ڕێکخستی داخستنی پای، ئارەزوومەندان دەتوانن بەشێكی پایەکانیان، یان هەموو پایەکەی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو یان چەند ساڵێک دابخات.

پێنجەم: دڵنیابوونەوە لەوەی هەژمارەکەت پارێزراوە، ئەگەر خاڵەکە سەوز بوو، پێویست ناکات چیتر بکەیت، هاوکات سووربوون ئەم حاڵەتانەیە: 

کاتێک نووسرابوو Verify account، پێوستە ژمارە تەلەفۆن، فەیسبووك ڤێریفای بکەیت.

شەشەم: داواکردنی گواستنەوەی پای بۆ جزدانەکەت، لە خواری خوارەوە نوسراوە Sign  و داوای کلیکە 24 وشەیەکەی جزدانەکەت دەکات.

حەوتەم: لەکاتی چالاکبوونی ئەم خاڵە، واتە کەی وای سیت بۆ گەڕاوەتەوە، بە پەنجە لێدوان ذەڕۆیتە بەرنامەی KYC لە ناو بەرنامەی Pi Broswerفۆرمی کەی وای سیەکە تەواو بکە.

هەشتەم: ئەنجامی کەی وای سییەکەت پیشان دەدات. ئەگەر ڕەنگی خۆڵەمێشی بوو، ئەوا خاڵی حەوتەم تەواو نەکراوە، ئەگەر ڕەنگی مۆر بوو، چاوەڕوانی وەڵامی کەی وای سیت، ئەگەر سەوزبوو کەی وای سیت قبووڵ بووە، ئەگەر سور بوو کێشەیەك هەیە لە کەی وای سیت، دەبێت چارەسەری بکەیت لە بەرنامەی KYC لە ناو بەرنامەی Pi Browser.

نۆیەم: ئەگەر خاڵەکانی سەرەوە تەواو بوون، ئەم خاڵە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەبێتە پرتەقاڵی، واتە دەڕۆیتە سەرەوە تاوەکو پایەکانت لە ناو جزداندا وەربگریت.

 

کاتێك ئەم خاڵە بوو بە ڕەنگی سەوز واتا پایەکانت بەسەرکەوتوویی چووەتە نێو جزدان، هاوکات 14 ڕۆژ دوای وەرگرتنی پایەکانت، ناتوانیت بەکاریان بهێنیت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: