گۆڕانکاری لە مووچەی خانەنشینانی سەربازی چۆن دەبێت؟

شەیری بکە لە:
گۆڕانکاری لە مووچەی خانەنشینانی سەربازی چۆن دەبێت؟

ئاڤا نیوز


مانگی ڕابردوو وەزارەتی پێشمەرگە فەرمانی جێبەجێکردنی خانەنشینی سەربازی ژمارەی 3ـی 2010ـی دەکرد، دەست بە جێبەجێکردنی کراوە و لەمەودوا خانەنشینانی نوێی سەربازی هاوشێوەی هاوتاکانیان لە عێراق مووچە و ئیمتازاتەکان وەردەگرن، 5 هەزار و 600 کەسیش لە وەزارەتی پێشمەرگە بەپێی ئەو بڕیارە پێکەوە خانەنشین دەبن.


چیرۆکی سەرەکی: ئەوانەی لە 31-12-2024 خانەنشین دەبن مووچەیان بەپێی هاوکێشەیەک دەگۆڕێت. گۆڕانکارییەکەش بەپێی یاسای ژمارەی (3)ـی 2010ی خانەنشینی سەربازییە و بەمجۆریە:
مووچەی بنەڕەتی لەگەڵ پلەکەی دەکرێتە بنەما، ساڵانی خزمەتی بۆ دیاری دەکرێت، دواتر دێتەوە سەر هاوکێشەی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق ژمارەی 9ـی 2014، ئەمەش بەپێی هاوکێشەیەک، بەڵام وەکو فەرمانبەری مەدەنی نییە و دوو یاسا تێکەڵ دەکرێن.

هاوکێشەکە بەمشێوەیە:

٠ مووچەی بنەڕەتی جاران ساڵانی خزمەت جاران 2.5 ئینجا دابەشی 100 دەکرێت و مووچەی بنەڕەتی بۆ دەردەچێت.

٠ دواتر 100هەزار دەرماڵەی بارگرانی ژیانیان لەگەڵ بڕوانامە بۆ هەژمار دەکرێت.

٠ بەمجۆرە بێت 100% گۆڕانکاری لە مووچەی خانەنشینی دروست دەبێت و مووچەی هیچ خانەنشینێکی پێشمەرگە لە 500 هەزار دینار کەمتر نابێت.

٠ سەبارەت بە بڕوانامە لە یاسای خانەنشینی کوردستان، پێشتر بەمجۆرە بووە:

بڕوانامەی ئامادەیی 15%
بڕوانامەی دبلۆم 25%
بڕوانامەی بەکالۆریۆس 45%
بڕوانامەی ماستەر 75%
بڕوانامەی دکتۆرا 100%

گۆڕانکاری لە دەرماڵەی بڕوانامە: بەپێی یاسای عێراق، بڕوانامەکان دەگۆرێت و بەمجۆرەی لێ دێت و بڕوانامەی ئامادەیی هەژمار ناکرێت:

بڕوانامەی پەیمانگە 5%
بڕوانامەی بەکالۆریۆس 10% 
بڕوانامەی ماستەر 15%
بڕوانامەی دکتۆرا 20%

لێدوانی فەرمی: هادی ئەکرەم، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری خانەنشینی پێشمەرگە لە سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەگەر ئەو یاسایە جێبەجێ بکرێت بۆ ئەوانەی مووچەیان لە 500 هەزار دینار کەمترە زۆرباش دەبێت:

٠ ئەوانەی مووچەیان لە 500 هەزار کەمترە مووچەیان دەبێتە 500 هەزار دینار، هاوشێوەی خانەنشینانی مەدەنیش 100 هەزار دینارەکەی دەرماڵەی بارگرانی ژیان وەردەگرن بەمەش مووچەیان دەبێتە 600 هەزار دینار.

٠ ئەوانەی مووچەیانی لە ملیۆنێک کەمتر بێت 100 هەزار دینار دەرماڵەکەیان بۆ دەبەسترێت و ئەمەش زیاد دەکات.

٠ ئەو خانەنشینانەی ژمارەی ساڵانی خزمەتیان زۆر بێت مووچەیان زیاد دەکات و ئەوەی ساڵانی خزمەتی کەم بێت مووچەکەی کەم دەبێتەوە. 

لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی وەرگرتنی 18 مووچەکە، واتا کۆتایی پاداشتی خانەنشینی، هادی ئەکرەم دەڵێت: ئەوەی 25 ساڵ خزمەتی زیاتر بێت و مەرجەکان بیگرێتەوە وەک فەرمانبەری ئاسایی 18 مووچەکەی پێدەدرێت. پێویستە خانەنشینەکە 25 ساڵ خزمەتی هەبێت و 180 ڕۆژیش مۆڵەتی کۆکراوەی هەبێت، بەمجۆرە بەغدا 12 مووچەی کاملیان پێدەدات، لەو شوێنەی دەوامیش دەکەن 6 مووچەی بنەڕەتی وەردەگرن. ئەوانەی 25 ساڵ کەمتریش خزمەتیان هەیە، تەنیا شەش موووچە بنەڕەتییەکە وەردەگرن، بە مەرجێک 180 ڕۆژ مۆڵەتی کۆکراوەیان هەبێت. 

ئەمەش بزانە: سەبارەت بەوانەشی لە ڕابردوو خانەنشینکراون، هێشتا ڕێککەوتنی لەسەر نەکراوە و وەک خۆیان پێشووتر چۆن مووچەیان وەرگرتووە ئێستاش هەر وا مووچە وەردەگرن. ئەم بابەتە دەکەوێتە داهاتوو، پێویستی بە ڕێککەوتن و هاوتاکردنە، بەدڵنیاییەوە ئەمەش دەکرێت بەڵام هێشتا کاتەکەی دیارنییە.

بەوتەی هادی ئەکرەم، تا ئێستا هێزەکانی 70 سەرجەم فایلەکانیان تەواو نەبووە و ڕێکارەکانیان تەواو نەکراوە، بۆ ئەوەی بخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و ئەوانیش بیخەنە سەر وەزارەتی دارایی و ئابووری. 

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ