سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی داوای گرنگیدانی زیاتر بە زمانی کوردی دەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی داوای گرنگیدانی زیاتر بە زمانی کوردی دەکات

سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی

ئاڤا نیوز

سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایك پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاودەكاتەوە و داوای گرنگیدانی زیاتر بە زمانی كوردی لە كوردستانییان دەكات.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند:

- ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە سەرجەم کوردستانییان پیرۆز دەکەم، زمانی کوردی زمانی سەرەکی و فەرمی هەرێمی کوردستانە و بەپێی دەستووری عێراقیش، یەکێک لە دوو زمانە فەرمییەکەی عێراقە.

- پەرەپێدانی زمانی کوردی ئەرکی هەموو کوردستانییەکە، بە تایبەتی پێویستە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگا ڕۆشنبیریی و زانستیی و ئەكادیمییەکانمان، گرنگیی و بایەخێکی زۆر بە زمانی کوردی بدەن.

- زمانەکەمان، بنەمایەکی گرنگ و سەرەکی بوون و ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانیمانە .لەم بۆنەیەدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندبوونی خۆی بە گرنگیدان بە زمانی هەموو پێکهاتە نەتەوەییەکانی گەلی کوردستانیش دووپات دەکاتەوە.

باكگراوند: بۆ یەكەمجار لە 17-2-1999، ڕێكخراوی یونسكۆ بڕیاری دەستنیشانكردنی ڕۆژی 21ی شووباتی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی زمانی دایک لە جیهان دا، پاشان لە ساڵی 2008یش ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان پشتیوانیی خۆی بۆ چالاكییەكانی ئەو ڕۆژە پێشان دا و ساڵی 2008یشی كردە ساڵی نێودەوڵەتیی زمانەكان.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ