مەترسیە پێشبینیكراوەكانی ژیری دەستكرد دەگاتە ئاستی گفتوگۆی سەركردەی وڵاتان
- ڕاپۆرت
- 13 شوبات
دیمەنی ژیریی دەستکرد لەکاتی دەستنیشانکردنی نەخۆشی شێرپەنجەی پێشت، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
سەرەڕای ئەو كارئاسانی و خزمەتگوزارییانەی كە بۆ ڕاییكردنی كاروباری ڕۆژانەی مرۆڤ پێشكەشی دەكات، نیگەرانییەكان لەبارەی ئاییندەی زیرەكی دەستكرد 'AI' تەشەنەی كردووە، هەندێك وڵات هەنگاوی كردەییشیان ناوە بۆ ڕێكخستنەوەی مەترسییە پێشبینیكراوەكانی ئەم تەكنەلۆژیایە.
وێنە گەورەكە: ئایندەی ژیری دەستكرد، یەكێك بوو لە بابەتە گەرمەكانی كۆنفرانسی نێودەوڵەتی تەكنەلۆژیا لە ڕیازی پایتەختی سعودیە، بەناونیشانی لیپ2025 كە تێیدا لەپاڵ نمایشكردنی نوێترین داهێنانەكانی بەكارهێنانی تەكنەلۆژیا لەبواری ئاسایش و زیرەكی دەستكرد و ڕۆبۆتەكان، كە لەلایەن باشترین كۆمپانیاكانی بواری 'AI' بەرهەمهێنراون، لە پانێلێكدا تاوتوێی مەترسییە پێشبینیكراوەكانی زیرەكی دەستكرد كرا.
ئەوەی لەبارەیەوە دەوترێت: ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشەیتد پرێس لە ڕاپۆرتێكدا ئەوەی وروژاندووە، ئاییندەی مەترسییەكانی ژیری دەستكرد، لە گفتوگۆی نێوان سەركردەكانی جیهان و داڕێژەرانی سیاسەت و ئابووری بەدی دەكرێت، بەتایبەت لەبارەی كاریگەرییە نەرێنییەكانی 'AI' لەسەر ئاسایش و ئابووری و حكومڕانی جیهان.
مەترسییە پێشبینیكراوەكان: ئێستا كۆمپانیاكانی بواری ژیری دەستكرد، خزمەتگوزارییەكانیان خستووەتە خزمەتی گۆڕەپانی جەنگ و هێرش و كاولكارییەكان، دەیان وڵات لە دروستكردنی فڕۆكەی بێفرۆكەوان، ژیری دەستكرد بەكاردەهێنن كە كاریگەرییەكەی چەند ئەوەندەی درۆنێكی ئاساییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە یەكێك لە كۆشكەكانی پێشانگەكەی سعودیە، نوێنەرانی گەورە كۆمپانیای كۆری لەبواری تەكنەلۆژیا جۆرێك زیرەكی دەستكردیان نمایشكرد كە توانای خۆدروستكردنەوەی هەیە.
لێدوانی فەرمی: یۆنگجیم کیم، نوێنەری کۆمپانیای ناڤێری كۆری بۆ بەرهەمهێنانی ژیری دەستكرد، ڕایگەیاند، "ئێمە زۆرێک لە خزمەتگوزارییەکانی ژیری دەستكرد لە شوێنی کار بەكاردەهێنین، هەروەها لەبواری پیشەسازیش سوودی لێ وەردەگرین، بۆیە ئێمە دەتوانین (ئەی ئای) بخەینە خزمەتی سێكتەرەكانی چاودێری تەندروستی، پەروەردە و فێركردن، میدیا و بوارەكانی دیكە، زیاتر لەوەی بیخەینە بواری جەنگ و كاولكارییەوە".
ئەمەش بزانە: لە پێشەنگەی ژیری دەستكرد لە سعودیە، مۆدێلێكی فڕۆكەی بارهەڵگر كە دەكرێت لەدوورەوە كۆنترۆڵ بكرێت و بفڕێندرێت، نمایش دەكرێت و لەلایەن كۆمپانیای بەرهەمهێنەری درۆنی ئەوروپی بەرهەم هێنراوە كە دەتوانێت لەماوەی كەمتر لە 5 كاتژمێر تەواوی خاكی شانشینی سعودیە ببڕێت.
لەلایەکی دیکەوە: کیڤن گۆمێز، نوێنەری کۆمپانیای درۆنامیکس دەڵێت: ئەو تەکنەلۆژیایەی لە دروستکردنی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بەكارهێندراوە وا دەکات وەک فڕۆکەیەکی ئاسایی دەرکەوێت و بفڕێت، تاكە جیاوازی ئەوەیە هیچ فڕۆكەوانێكی پێویست نییە، هەروەها بۆ فڕاندنی هەمان ئەو بڕە سووتەمەنییە خەرج دەبێت كە بۆ بەكارخستنی ئۆتۆمبێلێكی ئاسایی و بچووك خەرج دەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 14 چرکە لەمەوپێش
لە عێراق سێ هەزار کەس لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیر کراون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا زیاتر لە 300 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر یەمەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان
20 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر کێشەی خەڵک و باغی شەقڵاوە گرژی و شەڕەبۆکسی تێکەوت