لە هیندستان بەهۆی پاڵەپەستۆیەکی زۆر لە وێستگەیەکی شەمەندەفەر 18 کەس گیانیان لەدەستدا
- جیهان
- 16 شوبات

قەرەباڵغی وێشتگەی شەمەندەفەرەکە. وێنە - ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
دوای بوونی پاڵەپەستۆیەکی زۆر لە وێستگەیەکی شەمەندەفەری نیودەلهی لە هیندستان، لانیکەم 18 کەس گیانیان لەدەستدا
چیرۆکی سەرەکی: لە وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە نیودەلهی پایتەختی هیندستان پاڵەپەستۆیەکی زۆر درووستبوو، لەکاتێکدا هەزاران کەس لەم وێستگەیە کۆبوونەوە و چاوەڕێی شەمەندەفەر بوون بۆ چوونە فێستیڤاڵێکی ئاینیی هیدنۆسی، کە بەهۆیەوە لانیکەم 18 کەس گیانیان لەدەستدا و 14ـەیان ژنن.
لێدوانی فەرمی: دەسەڵاتداران ڕایانگەیاندووە، ڕووداوەکە دوای ئەوە ڕوویداوە کە بەشێک لە سەرنشینەکان لەکاتی دابەزینیان لە پردێکی پیادە کە سەکۆکانی شەمەندەفەرەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە، خلیسکان و کەوتنە خوارەوە ڕوویداوە و ئاڵۆزی و قەرەباڵغی زیاتر لە شوێنەکە دروست بووە.
زۆرێک لە قوربانییەکان کەسانی دینداری هیندۆسی بوون کە گەشتیان دەکرد بۆ فێستیڤاڵی ماها کومب لە پرایاگراج لە باکووری هیندستان.
زانیاریی زیاتر: ئەم فێستیڤاڵە بە گەورەترین فێستیڤاڵ دەدانرێت لە جیهاندا و هەر 12 ساڵ جارێک لە هیندستان ئەنجام دەدرێت.
باکگراوند: مانگی ڕابردوو لە فێستیڤاڵێکدا کە شەش هەفتەی خایاند، لانیکەم 30 کەس گیانیان لەدەستدا، دوای ئەوەی دەیان ملیۆن هیندۆس بۆ خۆ نوقمکردن لە ئاوی ڕووبارەکاندا کۆبوونەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر بەشێکی جووتیاران داوای قەرەبوو دەکەن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەشهەدانی داوا لە سوودانی دەکات قەزای زوبێر بکات بە پارێزگا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر دوو هاووڵاتی ناوی سیانیان وەکو یەکە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بە وێنە؛ سەرۆک مەسعوود بارزانی سەردانی باوکی ئاڤێستای کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بایدن ڕەخنەی توند لە ئیدارەی ترەمپ دەگرێت
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئابووری چین گەشە دەکات
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ماڵدیڤ هاتنی ئیسرائیلییەکان بۆ وڵاتەکەی قەدەغە دەکات
- جیهان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ژمارەیەک باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی وڵاتەکەی دادەخات
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: سوپای ئەمریکا ئامادەکاری بۆ کەمکردنەوەی هێزەکانی لە سووریا دەکات
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی ترەمپ ڕێککەوتنیان لەگەڵ ئێران تاوتوێ دەکات