ترەمپ: بەهۆی بایدنەوە 21 ملیۆن کۆچبەر لە ئەمریکان

شەیری بکە لە:
ترەمپ: بەهۆی بایدنەوە 21 ملیۆن کۆچبەر لە ئەمریکان

جۆبایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا

ئاڤا نیوز


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن تۆمەتبار دەکات بە وەرگرتنی زیاتر لە 21 ملیۆن کۆچبەر لە سەردەمی سەرۆکایەتیدا و دەڵێت "زۆربەیان تاوانبارن  و لە ئەمریکا دەژین".



چیرۆکی سەرەکی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە، بڕیاری دا هەزار و 500 سەرباز بۆ سنووری باشووری ئەمریکا بنێرێت، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ڕێگریکردن لە هاتنی  کۆچبەران لە مەکسیکەوە.


لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ڕایگەیاند: لە وڵاتەکەماندا هەزاران تیرۆریست و دەیان هەزار بکوژ بە ئازادی لە شەقامەکان دەسوڕێنەوە، زۆربەی کۆچبەرەکان ئەوانەن کە لە وڵاتی خۆیان تاوانیان کردووە و ئازادکراون و بەهۆی بایدنەوە ئێستا 21 ملیۆن کۆچبەر لە ئەمریکا هەن.


ئەمەش بزانە: پێنتاگۆن دەستی بە گواستنەوەی هێلیکۆپتەر و هێزی زەمینی زیادە بۆ سنووری نێوان ئەمریکا و مەکسیک کردووە، ئامادەکاری دەکرێت بۆ ناردنی هێزی سەربازیی زیاتر کە ژمارەیان  10 هەزار سەرباز دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ