تیکتۆک بۆ ئاڤا: کێشەکەمان چارەسەر کرد و لە ئەمریکا دەست بە کارکردن دەکەینەوە
- جیهان
- 19 کانوونی دووەم

لۆگۆی ئاڤا میدیا و تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای تیکتۆک لە وەڵامی پرسیارێکی ئاڤا میدیا ڕایدەگەیێنێت، کێشەکەیان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ چارەسەر کردووە و ئەپڵیکەیشنەکە لە ئەمریکا دەکەوێتەوە کار. بەمەش هیچ بەکارهێنەرێک لە کوردستان و عێراق و سەرتاسەری جیهان تووشی گرفت نابێت.
وێنەگەورەکە: ئەمڕۆ یەکشەممە کۆمپانیای تیکتۆک لەژێر فشاری دەسەڵاتدارانی ئەمریکا کارەکانی ڕاگرت، دەستبەجێ ئەپڵیکەیشنەکە لە ئەپڵ ستۆری و پلەی ستۆری بەکارهێنەرانی ئەمریکا سڕایەوە، بەکارهێنەرانیش چیتر نەیاندەتوانی ئەپدەیتی بکەنەوە یان ئەگەر بیسڕنەوە دووبارە دایبەزێننەوە، ئەمەش ناڕەزایەتیی فراوانی لێکەوتەوە. لە کوردستان و عێراقیش ئەو بەکارهێنەرانەی ئەپڵ ئایدیان لەسەر ئەمریکا بوو تووشی گرفت دەبوون.
لێدوانی فەرمی: کۆمپانیای تیکتۆک لەڕێگەی ئیمەیڵەوە وەڵامی ئاڤا میدیای دایەوە و ڕایگەیاند:
٠ کێشەکەمان چارەسەر کردووە، دۆناڵد ترەمپ {کە سبەی وەکو سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکار دەبێت} دڵنیایی پێداوین کە تیکتۆک لە ئەمریکا ڕووبەڕووی هیچ سزایەک نابێتەوە.
٠ بە ڕێککەوتن لەگەڵ ڕاوێژکارانی خستنەکاری خزمەتگوزارییەکانمان، ئێستا لە پڕۆسەی خستنەوەکاری خزمەتگوزارییەکانمانین لە ئەمریکا.
٠ وەک تیکتۆک لە دابینکردنی خزمەتگوزاریی بۆ زیاتر لە 170 ملیۆن ئەمریکی و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ زیاتر لە حەوت ملیۆن کەس بەردەوام دەبین.
٠ سوپاسی سەرۆک ترەمپ دەکەین، هەڵوێستێکی بەهێزە کە دژی سانسۆرکردنی تیکتۆکە لە ئەمریکا، لەگەڵ سەرۆک ترەمپ کار دەکەین بۆ چارەسەرێکی درێژخایەن بۆ ئەوەی تیکتۆک لە ئەمریکا بمێنێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆمپانیای تیکتۆک لە چەندین وڵات بە هۆکاری جیاواز ڕووبەڕووی سنووردارکردن و داخستن یان هەڕەشەی داخستن بووەتەوە، یەکێک لەو وڵاتانە ئەمریکایە، لە دادگای باڵای ئەو وڵاتە فشار دەکرا کۆمپانیاکە بفرۆشرێتە کۆمپانیایەک چینی نەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
پەیامی مەسرور بارزانی لە سلێمانییەوە لەبارەی هەژماری من
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
19 کاتژمێر لەمەوپێش
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
ئاڤا دیمەنی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بڵاودەکاتەوە
14 نیسان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بایدن ڕەخنەی توند لە ئیدارەی ترەمپ دەگرێت
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئابووری چین گەشە دەکات
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ماڵدیڤ هاتنی ئیسرائیلییەکان بۆ وڵاتەکەی قەدەغە دەکات
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ژمارەیەک باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی وڵاتەکەی دادەخات
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: سوپای ئەمریکا ئامادەکاری بۆ کەمکردنەوەی هێزەکانی لە سووریا دەکات
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی ترەمپ ڕێککەوتنیان لەگەڵ ئێران تاوتوێ دەکات