
ساتی پێشوازیی ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا لە مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران لە کۆشکی کرێملن لە مۆسکۆ
ئاڤا نیوز
لەدوای سەردانی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بۆ ڕووسیا، مۆسکو و تاران ڕێککەوتنامەیەکی ستراتیژی هاوبەشیان واژۆکرد.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 17-1-2025 مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، بە سەردانێک گەیشتە مۆسکۆ و لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا کۆبوویەوە، بەهێزکردنی پەیوەندییە سیاسی، ئابووری و سەربازییەکان پرسی سەرەکی کۆبووەنەوەکانی نێوان هەردوولا بوو.
لێدوانی فەرمی: مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند، ڕووسیا پشتیوانییەکی سەرەکی ئێرانە و هیوادارین بتوانین پەرە بە پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانمان بدەین و ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان تاران و مۆسکۆدا واژۆ دەکرێت لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوانمان دەکاتەوە.
زانیاریی زیاتر: بە واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی هاوبەشیی ستراتیژیی نێوان ڕووسیا و ئێران کە بۆ ماوەی 20 ساڵە، پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوانیان قووڵتر دەکاتەوە، پێدەچێت وڵاتانی ڕۆژئاوا نیگەران بکات، پووتینیش دەڵێت، مۆسکۆ ئامادەیە لەبواری ئەتۆمی هاوکاریی زیاتری ئێران بکات.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: ئەم سەردانەی پزیشکیان بۆ ڕووسیا چوار ڕۆژ بەر لەدەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکایە، کە چاوەڕوان دەکرێت سیاسەتی 'زۆرترین فشار' بەسەر ئێراندا بسەپێنیت، وتەبێژی کرێملن دەڵێت، سەردانی پزیشکیان بۆ مۆسکۆ ماوەیەکی زۆرە پلانی بۆدانرابوو، سەردان و ڕێککەوتنەکە هیچ پەیوەندی بە ترەمپەوە نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی: هێزی ئاشتی لە هەموو هێزەکان گەورەترە
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
بەرهەم ساڵح: گرنگە باسی چارەسەری کێشەکان بکەین
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
نۆیەمین دیداری سلێمانی دەستیپێکرد
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماڵدیڤ هاتنی ئیسرائیلییەکان بۆ وڵاتەکەی قەدەغە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
14 کاتژمێر لەمەوپێش
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
ئاڤا دیمەنی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بڵاودەکاتەوە
14 نیسان