نێچیرڤان بارزانی لە دیداری سلێمانی داوایەک لە پارتی و یەکێتی دەکات

شەیری بکە لە:
نێچیرڤان بارزانی لە دیداری سلێمانی داوایەک لە پارتی و یەکێتی دەکات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە نۆیەمین دیداری سلێمانی وتارێکی پێشکەش کرد و داوای کرد هەرچی زووە کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنرێت.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئەمرۆ چوارشەممە 16-4-2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیداری سلێمانی وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا باسی دوایین گۆرانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان، شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا، قەیرانی ئاو، حکومەتی سووریا، پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی دەیەم کرد.

 

لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەرکی پارتی و یەکێتی و لایەنەکانی دیکەی براوەی هەڵبژاردنە، پەلە بکەن لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، هەروەها حکومەتێک پێکبهێنن کە ڕەنگدانەوەی داواکاریی هاووڵاتییان بێت و بتوانێت وەک پێویست مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەکان و ئاڵنگارییەکان بکات. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕۆژانی داهاتوو پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە و لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی دەیەمی حکومەت گفتوگۆ دەکەن، دوایین کۆبوونەوەی هەردوولاش لە "کەشێکی ئەرێنیدا" بەڕێووەچوو.

 

زانیاریی زیاتر: بەشێكی دیکە لە وتەکانی نێچیرڤان بارزانی لە دیداری سلێمانی:

- هێزی ئاشتی لە هەموو هێزەکان گەورەترە.

- کۆمەڵێک گۆڕانکاریی گەورە جیهانی گرتووەتەوە.

- پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان هێزێکی گەورەیە بۆ عێراق.

- باوەڕمان بە کاری هاوبەش و هەماهەنگیی نێودەوڵەتی هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان.

- پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەرفەتێکی مێژووییە.

- لە ناوچەکە پەرەسەندنی ئەرێنی لەپێناو ئاشتیدا دەبینین.

- بەردەوام دەبین لە گفتوگۆی بنیادنەر لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان.

 

- لەسەر یەکێتی و پارتی و لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن پێویستە هەرچی زووە حکومەت پێکبهێنن.

 

- کاتی ئەوەیە ئاوڕێکی جیدی لە دۆزی کورد لە ناوچەکە بدرێتەوە.

- جەخت لە چالاککردنەوەی لیژنەی ماددەی 140 و جێبەجێکردنی یاسای موڵکداری دەکەینەوە.

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ