عێراق پاسپۆرتى مستەفا هیجری هەڵدەوەشێنێتەوە

شەیری بکە لە:
عێراق پاسپۆرتى مستەفا هیجری هەڵدەوەشێنێتەوە

مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندیی بەڕێوەبەری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران

ئاڤا نیوز

وەزارەتی ناوخۆی عێراق پاسپۆرتى مستەفا هیجری، سەرکردەی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە و فەرمانی لێوەرگرتنەوەی دەردەکات.

نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوێکی فەرمی کە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتەکانی بەغدا و هەموو بەشەکانی کراوە و واژۆی بەڕێوەبەرى گشتیى پاسپۆرتى عێراقی لەسەرە، بڕیار دراوە پاسپۆرتى مستەفا محەممەد ئەمین (مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندیی بەڕێوەبەری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران) هەڵبوەشێنرێتەوە.

زانیاری زیاتر: مستەفا هیجری یەکەمجار لە ساڵی 2008 پاسپۆرت عێراقی دەرکردووە، ساڵی 2016 جارێک نوێی کردووەتەوە، بۆ جاری دووەمیش لە 2-11-2023 نوێی کردووەتەوە. وەزارەتی ناوخۆی عێراق داوادەکات لە هەر شوێنێک ببینرێت، وەربگیرێتەوە و ڕادەستى پۆلیس بکرێت.

چی لەبارەوە دەگوترێت: بەپێی میدیا عێراقییەکان بڕیارەکە دوای کۆبوونەوەیەکی لیژنەی هاوبەشی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران دەکراوە.

بۆچوونی بەرامبەر: ئاڤا نیوز پەیوەندی بە مستەفا هیجرییەوە کرد بەڵام بەردەست نەبوو، چەند ئەندامێکی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتیش ئامادەنەبوون قسە لەبارەی بابەتەکە بکەن.

وێنەیەک لە پاسپۆرتی مستەفا هیجری



 

دەقی نووسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ