کارگەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 25 هەزار هەلی کاریان ڕەخساندووە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە کارگەکانی هەرێمی کوردستان کە هەلی کاری بۆ ژمارەیەک لە گەنجان ڕەخساندووە
ئاڤا نیوز
ئاماری یەکێتی هاوردە و ناردنکاران دەریدەخات، ئەمساڵ ژمارەیەکی زۆری کارگە مۆڵەتی کارکردنیان وەرگرتووە، بە تێکڕای هەموو کارگەکان زیاتر لە 25 هەزار هەلیکاریان ڕەخساندووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ سێشەممە 24-12-2024، مستەفا شێخ عەبدولرەحمان، سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری چالاکییە ئابوورییەکانی هەناردەکردن و هاوردەکردنی کەرەستەی پیشەسازی و کشتوکاڵی بۆ ئەمساڵ ڕاگەیاند.
ژمارەکان وادەڵێن: بە وتەی مستەفا شێخ عەبدولرەحمان، لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، لە قۆناغی دووەمی پلانی ئابووری یەکێتی هاوردە و ناردنکاران، 4,645 مۆڵەتی داوە بۆ دامەزراندنی کارگە و کارخانە.
تەنیا لە ساڵی 2024 مۆڵەت بە 183 کارگە دراوە زۆربەی ئەو کارگانە لە پارێزگای هەولێرن و ژمارەیان 140 کارگەیە، لە سلێمانی 15 کارگە و لە دهۆک 28 کارگە مۆڵەتییان پێدراوە، کارگە مۆڵەتپێدراوەکانی ئەمساڵ بە تێکڕا 2,156 هەلیکاریان ڕەخساندووە. بە گشتی کارگەکان 25,237 هەلیکاریان ڕەخساندووە. زۆرترین پڕۆژە و کارگە لە بواری بیناسازی بووە و کەمترینی لەبواری کانزا و ڕستن و چنین بووە.
ئایا بەرهەمەکان پێداویستی ناوخۆیان پڕکردوەتەوە؟
سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکاران دەڵێت: 150 بەرهەمی هەرێمی کوردستان بە ڕێژەی %50 بۆ %100 پێداویستی ناوخۆییان پڕکردوەتەوە.
شیش و چیمەنتۆ و خشت %100 بەرهەمی ناوخۆییە، بەڵام ئەوانەی ڕێژەی %50 پێکدەهێنن وەک بەرهەمە شیرەمەنییەکان و کشتوکاڵییە وەرزییەکانن.
ڕێژەی نزیکەیی %70ـی بەرهەمی کارگەکان بۆ شارەکانی خوارووی عێراق هەناردە دەکرێت لەوانە شیش و چیمەنتۆ و کانزا. لە بواری بیناسازیدا ئەمساڵ 15 ملیۆن تۆن چیمەنتۆ بەرهەم هەبووە، 10 ملیۆنی بۆ شارەکانی خوارووی عێراق نێرردراوە.
هەولێر زۆرترین و سلێمانی کەمترین کۆمپانیای بیانی لێ تۆمار کراوە.
بەگوێرەی ئاماری یەکێتی هاوردە و ناردنکاران، لە هەرێمی کوردستان 36,884 کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی تۆمار کراون، لەو ژمارەیە 33,360 کۆمپانیای نیشتمانی و 2,524 کۆمپانیای بیانی هەیە، تەنیا لەم ساڵدا 2,275 کۆمپانیا لە هەر سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان تۆمار کراون. ئەمساڵ لە هەولێر 25 کۆمپانیای بیانی تۆمار کراون، بەڵام لە سلێمانی هیچ کۆمپانیایەکی بیانی خۆی تۆمار نەکردووە. ڕێژەی %44ـی کۆمپانیا تۆمارکراوەکان تورکین و ڕێژەی %31ـی کۆمپانیاکانی دیکە چینی و وڵاتانی عەرەبین، %6 ئەمریکی، بەریتانی %5 و %4 ئوردونی پێکدەهێنن.
لە 10 سێکتەری جیاواز وەبەرهێنان ئەنجامدراوە.
ئامارەکانی دەستەی وەبەرهێنان ئاشکرای دەکات ئەمساڵ 179 پڕۆژە لە 10 سێکتەری جیاواز بە سەرمایەی 3 ملیار و 410 ملیۆن دۆلار مۆڵەتییان وەرگرتووە.
لە کابینەی نۆیەم بایەخی کشتوکاڵ گەیشتووەتە لوتکە.
ئەمساڵ ئاستی هەناردەکردن گەیشتووەتە 130 هەزار 127 تۆن، بەجۆرێک لەو ژمارەیە 45,500 کارتۆن بووە.
لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا، 3,175 پڕۆژەی کشتوکاڵی ئەنجامدراون، هەریەکە لە بەرهەمەکانی وەک هەنار، هەنگوین، سێو، پەتاتە، هەنجیر، ترێ، سماق، گوێز و ڕووبە هەنار هەناردەی وڵاتەکانی وەک فەرەنسا، ئیتاڵیا، سوید، بەریتانیا، ئەڵمانیا، کوێت، قەتەر، ئیمارات، سعودیە، ئوردون و لیبریا کراون.
گرێبەست کراوە بۆئەوەی 40 هەزار تۆن پەتاتە بۆ وڵاتانی کەنداو هەناردە بکرێت، ئەمساڵ پلانەکە ئەوەیە 100 هەزار تۆن پەتاتە هەناردە بکرێت. لەگەڵ ئەوەدا 10 هەزار کارتۆن چپسی پەتاتە هەناردەکراوە. هاوکات 10 هەزار تۆن سێوی زەرد و سووری بەرواری باڵا هەناردەی ئیمارات و وڵاتانی کەنداو کراوە.
لە بواری پیشەسازی و دەرمان چیمان بە چی کردووە؟
ئامارەکانی یەکێتی هاوردە و ناردنکاران دەریدەخات، کۆمپانیای ئاوا میدیکا بۆ بەرهەمهێنانی دەرمان، 13 جۆر دەرمانی هەناردەی وڵاتانی دەرەوە کردووە.
لە هەرێمی کوردستان 16 کارگەی بەرهەمهێنانی ڕۆنی ئۆتۆمبیل هەیە، بەرهەمەکانیان بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق و سوریا و لوبنان و فەڵەستین و وڵاتانی ئەفریقا دەنێرن. جگە لەمە ئاوی کانزای سلێمانی هەناردەی هەریەکە لە ئیمارات، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، سوید و ڵاتانی دیکەی ئەوروپا کراوە.
دوو ساڵە خوری مەڕ و ماڵات بە خەسار ناچێت، ئەمساڵ 50 تۆن خوری لە هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی پاکسان کراوە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاغب عەلامە لەسەر تۆمارێکی دێتە دەنگ و دەڵێت: من نیم
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کاری بۆ یەکسان کردنەوەی بڕوانامەکانی بێ مۆڵەت دەکات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی شارەوانی لەسەر هەواڵێکی ئاڤا بەدواداچوون دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پشووی سەری ساڵ کارمەندانی کەرتی تایبەت ناگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە ساڵێکدا بە سەرمایەی 240 ملیۆن پرۆژەکانی وەبەرهێنان مۆڵەتیان وەرگرتووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکسفۆرد "کەللەپووت" وەک وشەی ساڵ هەڵدەبژێرێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگاوەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 دەستپێدەکات
23 کانوونی یەکەم
کەشتییەکی ناسا دەچێتە نزیکترین خاڵ لە خۆر
23 کانوونی یەکەم
هۆنراوەیەکی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ کەرکووک بڵاودەکرێتەوە
19 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کاری بۆ یەکسان کردنەوەی بڕوانامەکانی بێ مۆڵەت دەکات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی شارەوانی لەسەر هەواڵێکی ئاڤا بەدواداچوون دەکات