ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەیەکی مامۆستایان لە بەردەڕەش دەکات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


لە بەردەڕەش پارەی کۆن و دڕاو وەکو مووچە بە مامۆستایانی گرێبەست دراوە، ئەمەش کێشەی بۆ دروستکردوون و داوای چارەسەر دەکەن.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە مووچەی مانگی 10ـی مامۆستایانی گرێبەست دابەش کرا، بەڵام لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی بەردەڕەش بەشێک لە مامۆستایان پارەی کۆن و دڕاویان لە بانکەکان پێدراوە، ئەوان دەڵێن هیچ شوێنێک ئەو پارانەیان لێوەرناگرێت و ناتوانن خەرجی بکەن.

لێدوانی فەرمی: مەهدی خەلیل، بەڕێوەبەری پەروەردەی بەردەڕەش بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:

٠ تا ئێستا هیچ مامۆستایەک نەهاتووە ئەم کێشەیەمان پێبڵێت تا هەوڵی چارەسەرکردنی بدەین.

٠  هەر مامۆستایەک پارەی کۆن و دڕاوی وەرگرتووە، سەردانمان بکات لەگەڵ بانک هەماهەنگی دەکەین بۆ ئەوەی بۆی بگۆڕینەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: