کار بۆ چارەسەرکردنی دووکەڵی وێستگەی کارەبای خەبات دەکرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

دووکەڵی پیسی وێستگەی هەڵمیی بەرهەمهێنانی کارەبا لە قەزای خەبات، چەند ساڵێکە تەنگی بە خەڵکی ناوچەکە هەڵچنیوە، کۆمپانیای جێبەجێکاری پێشووی وێستگەکەش دراوەتە دادگا.

وێنە گەورەکە: بەهۆی لەکارکەوتنی سیستمەکەی، دووکەڵی وێستگەی هەڵمیی 300 مێگاواتی کارەبای خەبات، هەوا و ژینگەی ناوچەکەی پیس کردووە، دانیشتووانی ئەو قەزایە نیگەرانن و دەڵێن هەموویان تووشی نەخۆشی بوون.

لێدوانی فەرمی: کوێستان ئەحمەد، قایمقامی قەزای خەبات بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:

٠ کێشەی وێستگەی هەڵمی 300 مێگاواتی خەبات لەکارکەوتنی سیستمی وێستگەکەیە.

٠ یەکەمجار کۆمپانیایەک سەرپەرشتی دەکرد، بەڵام کەمتەرخەم بوو بۆیە لێی وەرگیرایەوە و دراوەتە دادگا، کەیسەکەیان لە دادگایە و یەکلایی نەبووەتەوە.

٠ ئێستا دراوەتە کۆمپانیایەکی دیکە، بەردەوام بەدواداچوونمان کردووە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان گوژمەیەکی تایبەتی تەرخان کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و دەست بە کارکردن کراوە بۆ نەهێشتنی دووکەڵەکە.

بۆچی گرنگە: چارەسەرکردنی دووکەڵەکە دەبێتە هۆی پاکبوونەوەی ژینگەی ناوچەکە و پاراستنی هاووڵاتییان لە نەخۆشیی جۆراوجۆر.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: