بارانبارین لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
بارانبارین لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

دیمەنێكی هەولێر لە كاتی بارانبارین- وێنە: محەممەد شوانی- ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

بە پێی پێشبینی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە 1-4-2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە درەنگانی شەودا لە باكووری هەرێمی کوردستان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، هاوكات پلەكانی گەرما لەنێوان دوو بۆ چوار پلە بەرزدەبێتەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کەشناسی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، سبەی چوارشەممە 2- 4- 2025، ئاسمانی هەرێمی کوردستان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی شەپۆلێكی نمەباران و هەورە تریشقە، سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەكانی دهۆك دەستپێدەكات و پاشان سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

- لەسنووری پارێزگای دهۆك پلەكانی گەرما لە نێوان دوو بۆ سێ پلەی سیلیزی دادەبەزێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت:
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 26 پلەی سیلیزی.

سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی.

دهۆك: 23 پلەی سیلیزی.

كەركووك: 29پلەی سیلیزی.

زاخۆ: 23 پلەی سیلیزی.

هەڵەبجە: 25 پلەی سیلیزی.

سۆران: 21 پلەی سیلیزی.

حاجی ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی.

گەرمیان: 31 پلەی سیلیزی.

شەیری بکە لە: