ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی خزمەتگوزاریی زەوییەکانی گەڕەسۆر دەکات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

ژمارەیەک پێشمەرگەی ئاوارەی شەڕی ناوخۆ، دانیشتووی گەڕەکی گەڕەسۆر لە هەولێر، نیگەرانن لەوەی تا ئێستا هیچ خزمەتگوزارییەک بۆ گەڕەکەکەیان پێشکەش نەکراوە، وەزارەتی شارەوانیش مژدەیان پێ ئەدات. 

وێنە گەورەکە: ماوەی 15 ساڵە، شارەوانی هەولێر لە بەشی باشووری رۆژهەڵاتی شارەکە و بە دیاریکراوی لە گەڕەکی گەڕەسۆر کە دەکەوێتە نێوان قەزاکانی بنەسڵاوە و دارەتوو، زەوی بە بەشێک لە پێشمەرگە ئاوارەکانی شەڕی ناوخۆ داوە، زەوییەکان تاپۆ کراون بەڵام تائێستا خزمەتگوزارییان بۆ دابین نەکراوە، هۆکارەکەشی قەیرانی دارایی بووە.

لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە ئاڤا میدیای راگەیاند، "گەیاندنی دەستی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری بۆ گەڕەسۆر خراوەتە پلانی ساڵی 2025 و لە ساڵی نوێوە هەنگاوە کردەییەکانی دەست پێدەکەن".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: