پاپا فڕانسیس لەگەڵ شای بەریتانیا کۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
پاپا فڕانسیس لەگەڵ شای بەریتانیا کۆدەبێتەوە

سەردانی شای بەریتانیا و شاژنی بەریتانیا بۆ لای پاپا فڕانسیس. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

دوای سەردانە داخراوەکەی شا چارڵزی سێیەم، شای بەریتانیا بۆ ئیتاڵیا، لەگەڵ پاپای ڤاتیکان کۆبووەوە.

وێنە گەورەکە: دوای دوو هەفتە لە بەجێهێشتنی نەخۆشخانە و گەڕانەوەی بۆ ڤاتیکان، پاپا فڕانسیس،  پاپای ڤاتیکان و ڕێبەری کاتۆلیکەکانی جیهان بۆ یەکەمجار کۆبوونەوەیەکی داخراوی لەگەڵ شا چارڵزی سێیەم، شای بەریتانیا کرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڤاتیکان لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: پاپا فرانسیس، هیوای خۆشبەختی بۆ شای بەریتانیا و کامیلای شاژنی بەریتانیا خواست و ئەوانیش هیوای زوو چاکبوونەوەیان بۆ پاپا خواست.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: شای بەریتانیا و شاژنی بەریتانیا بە سەردانێکی پێنج ڕۆژە لە ئیتاڵیان و لەگەڵ پاپا فرانسیس کۆبوونەوە، بەڵام ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاشکرا نەکراوە و بەریتانیا دەڵێت تەنیا بۆ ئەوەبووە پاپا لە نزیکەوە ببینن.

باکگراوند: ڕۆژی 2025-03-23، پاپا فڕانسیس، پاپای ڤاتیکان دوای مانەوەی بۆ نزیکەی 40 ڕۆژ لە نەخۆشخانە بەهۆی نەخۆشی هەوکردنی سییەکان، پزیشکەکان ڕێگەیان پێدا نەخۆشخانە بەجێبهێڵێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: