کەمبوونەوەی گەشتیار ملیاران دۆلار زیان بە کەرتی گەشتیاری ئەمریکا دەگەیەنێت

شەیری بکە لە:
کەمبوونەوەی گەشتیار ملیاران دۆلار زیان بە کەرتی گەشتیاری ئەمریکا دەگەیەنێت

ژمارەیەک گەشتیار لە نزیک پەیکەری ئازادی لە ئەمریکا

 

ئاڤا نیوز

بە گوێرەی نوێترین ڕاپۆرتی بلوومبێرگ، بەهۆی کەمبوونەوەی گەشتیاری بیانی و بایکۆتکردنی کاڵای ئەمریکی، تەنها ئەمساڵ ملیاران دۆلار زیان بە ئابووری ئەمریکا دەکەوێت، ئەوەش ئەگەرەکانی داکەوتنی ئابووری ئەمریکا زیاتر دەکات.

وێنە گەورەکە: دوای ڤایرۆسی کۆرۆنا کەرتی گەشتیاری ئەمریکا ڕووی لە بووژانەوە کردبوو، بەڵام ئێستا جارێکی دیکە ئەو کەرتە لە ئەمریکا دەبێتە قوربانی گرژییە سیاسییەکان و نا دڵنیاییەکان لە ئابووری جیهان.

ژمارەکان وا دەڵێن: بە گوێرەی داتاکان، ژمارەی سەردانی بیانییەکان بۆ ئەمریکا لە مانگی ئاداردا بە ڕێژەی 10% بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو دابەزیوە.

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: گۆڵدمان ساکس پێشبینی دەکات، زیانەکانی کەمبووونەوەی گەشتیاری و بایکۆتکردنی کاڵاکانی ئەمریکا 0.3% کۆی بەرهەمی ناوخۆی ئەمریکا کەمبکاتەوە، کە بە نزیکەی 90 ملیار دۆلار دەخەملێنرێت. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: